پرسیار: بۆچی ناو خۆتان ناوه ئه‌حمه‌دی؟
ئایا ئه‌وه پارچه‌كردنی ئوممه‌تی ئیسلامی نییه؟ بۆچی ته‌نها ناڵێن موسوڵمانان؟
وه بۆچی لە پەیجەکەتان فۆڕمی پڕكردنه‌وه‌ی
گفتدان (البیعة)تان داناوە بۆ ئه‌ندام بوون وهاتنه ناو كۆمه‌ڵه‌كه‌تانه‌وه، ئایا
ته‌نها باوه‌ڕكردن به بیروبۆچوونه‌كانتان به‌س نییه؟
وه‌ڵام: به خۆمان ئه‌ڵێین (كۆمەڵی
ئیسلامی ئه‌حمه‌دی) چونكه دانده‌نێین به موسوڵمانانی تردا. ئه‌گه‌ر ته‌نها به خۆمان
بڵێین موسوڵمان یان كۆمه‌ڵی موسوڵمانان، ئه‌مه واتای وایه جگه له ئێمه كافرن، ئێمه‌ش
وا ناڵێین، بۆیه پێویسته به ناوێكی تایبه‌ت خۆمان جیا بكه‌ینه‌وه له موسوڵمانانی تر،
چونكه ته‌نها ئێمه موسوڵمان نین به‌ڵكو جگه له‌م كۆمه‌ڵه‌ی ئێمه‌ش پێیان ده‌وترێ موسوڵمان،
هه‌روه‌ها وشه‌ی (ئه‌حمه‌دی) كه زیاد كراوه بۆ لای موسوڵمانان (موسوڵمانانی ئه‌حمه‌دی)
ئه‌م وشه‌یه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌د (درودی خوای له‌سه‌ر بێت)
ئه‌م ناوه له‌لایه‌ن مه‌سیحی به‌ڵێندراوه‌وه دانراوه.
سه‌باره‌ت به پارچه پارچه‌كردنی موسوڵمانان
خوای په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێت:
"فمَا كَانَ اللَّهُ لِيَذَرَ
الْمُؤْمِنِينَ عَلَى مَا أَنْتُمْ عَلَيْهِ حَتَّى يَمِيزَ الْخَبِيثَ مِنَ الطَّيِّبِ
وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُطْلِعَكُمْ عَلَى الْغَيْبِ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَجْتَبِي مِنْ
رُسُلِهِ مَنْ يَشَاءُ فَآمنوا بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ وَإِنْ تُؤْمِنُوا وَتَتَّقُوا
فَلَكُمْ أَجْرٌ عَظِيمٌ" (آل عمران)
واته: " خوا ئیمانداران وازلێناهێنێت
هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی كه ئێستا ئێوه له‌سه‌ری هه‌ن (دڵسۆز ونادڵسۆز، خه‌مخۆر وبێباك
تێكه‌ڵبن)، هه‌تا پیس وپاك له‌یه‌ك جیانه‌كاته‌وه (به‌هۆی جۆره‌ها تاقیكردنه‌وه وپێشهاته‌وه)،
بێگومان خوا جیهانی شاراوه‌تان نیشان نادات (تا ئاینده بزانن)، به‌ڵكو خوا له پێغه‌مبه‌ره‌كانی
كه‌سانێك هه‌ڵده‌بژێرێت كه بیه‌وێت (تا له هه‌ندێك نهێنی ئاگادار بن به‌و ڕاده‌یه‌ی
كه پێویسته)، جا باوه‌ڕ به خوا وپێغه‌مبه‌ره‌كانی بهێنن، خۆ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی دامه‌زراو
بهێنن وپارێزكاریی بكه‌ن وله خواترس بن، ئه‌وه پاداشتی بێ سنوور ونه‌بڕاوه چاوه‌ڕێتانه."
(له ته‌فسیری ئاسانه‌وه وه‌رگیراوه).
خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ران ده‌نێرێت
بۆ ئه‌وه‌ی چاك وخراپ لێكجیابێته‌وه، به جۆرێك باوه‌ڕدار جیابێته‌وه له خۆبه‌گه‌وره‌زانان.
ئایا ئه‌م ده‌قه‌ی قورئانی پیرۆزت
نه‌خوێندووه‌ته‌وه كه ئه‌فه‌رموێت:
"كَانَ النَّاسُ أُمَّةً وَاحِدَةً
فَبَعَثَ اللَّهُ النَّبِيِّينَ مُبَشِّرِينَ وَمُنْذِرِينَ وَأَنْزَلَ مَعَهُمُ الْكِتَابَ
بِالْحَقِّ لِيَحكم بَيْنَ النَّاسِ فِيمَا اخْتَلَفُوا فِيهِ" (البقرة)
واته: "له پێشدا خه‌ڵكی یه‌ك
ئوممه‌ت بوون خوایش وێڵی نه‌كردن وپێغه‌مبه‌رانی ڕه‌وانه‌كرد، تا مژده‌ده‌ر وبەئاگاهێنەربن
هاوڕێ له‌گه‌ڵ كتێبی ئاسمانی‌دا، بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی هه‌ق وڕاستی، تا له نێوان خه‌ڵكیدا
فه‌رمانڕه‌وایی ودادوه‌ری ئه‌نجام بدات له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه بۆته كێشه‌یان وبۆچوونیان
له‌سه‌ری جیاوازه."
مرۆڤه‌كان یه‌ك ئوممه‌ت بوون له بێباوه‌ڕی
وهاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوا، خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌رانی نارد بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی
كه ئه‌گونجێت چاك ببنه‌وه، به‌و جۆره پێغه‌مبه‌ران كۆمه‌ڵێكیان جیا كردووه‌ته‌وه
له باوه‌ڕداران له ژێر كۆمه‌ڵێك وناوێكی دیاریكراودا.
پاشان ئه‌و كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره كه‌وتوونه‌ته
هه‌وڵ وتێكۆشان بۆ زیادكردنی باوه‌ڕداران، ئه‌مه‌ش وه‌ك خزمه‌تێك به مرۆڤایه‌تی نه‌وه‌ك
پارچه‌كردن وئاژاوه نانه‌وه!
چونكه باوه‌ڕ هێنان هه‌مووی خێره،
وبۆ به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤایه‌تییه، وخوای گه‌وره‌ش پێویستی به مرۆڤایه‌تی نییه.
سه‌باره‌ت به پڕكردنه‌وی فۆڕمی گفتدان:
ئه‌و فۆڕمه له جیاتی سه‌فه‌ركردنی كه‌سه‌كه‌یه كه واده‌بینین نا گونجێت هه‌ركه‌سه
وبێت گفت بدات به‌ڵكو ئه‌توانێت به پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه بێت.