پەڕەكان

أعلان الهيدر

Tuesday, July 25, 2017

الرئيسية پێناسەی كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی

پێناسەی كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی

بریتیە لە كۆمەڵێكی ئیسلامی ئایینی ناسیاسی كە ئامانجەكەی بریتیە لە گێڕانەوەی ئیسلام بۆ وێنە بنچینەییەكەی خۆی كە سەرداری مرۆڤایەتی موحەممەدی ھەڵبژاردە (درودی خوای لێ بێت) ھێناویەتی، پاشان بڵاوكردنەوەی ئەو ئایینە پیرۆزە لەسەرتاسەری جیھاندا. بۆ ئەم مەبەستە حەزرەتی میرزا غوڵام ئەحمەدی قادیانی (سڵاوی خوای لێ بێت) لە ساڵی١٨٨٩ی ز لە شارەدێی قادیان بەفەرمانی خوای گەورە بناغەی كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی دانا و ڕایگەیاند كە خۆی مەسیحی بەڵێندراو و مەھدی چاوەڕوانكراوە.
كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی ئایینی ئیسلام بڵاودەكاتەوە لە ھەموو گۆشەكانی جیھاندابەبەڵگەی بەھێز و شێوازی ئاشتیانە، وە لەم سەردەمەی ئێستادا جوانترین نمونەیە بۆ بنیاتنانی كومەڵگای پتەوی ئیسلامی كە پێشتر گەورەمان موحەممەد (درودی خوای لێ بێت) و ھاوەڵەكانی دایانمەزراند.
ئەم كۆمەڵە پیرۆزە كار دەكات بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ئایینی و ڕەوشتی مرۆڤكان و دروستكردنی پەیوەندی خوشەویستی و برایەتی لە نێوان گەلاندا، ھەروەھا كاردەكات بۆ ھێنانەكایەی ئاشتی ڕاستەقینە لە جیھاندا لەبەر ڕۆشنایی ئامۆژگاریە ڕاست و دروستەكانی ئیسلام كە لێوانلێوە لە دڵفراوانی و لێبوردەیی.
سەرچاوەی دارایی ئەم كۆمەڵە پیرۆزە تەنھا بریتیە لە كۆمەكی ڕۆڵەكانی خۆێ بە جۆرێك ھەر ئەندامێك مانگانە ئەندازایەكی دیاریكراو لە سامانی خۆی دەبەخشێت سەرەڕای زەكات و كۆمەكیەكانی تر.
وە كۆمەڵی ئەحمەدی بەردەوامە لە وەرگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز بە زمانە جیھانیە جۆربەجۆرەكان و دەركردنی ژمارەیەكی زۆر لە كتێبی ئایینی و ڕۆژنامە و گۆڤار.
خوای گەورە بە فەزڵی خۆی چەند كەناڵێكی ئاسمانی بەخشیوە بەم كۆمەڵە كە بەدرێژایی كات بەرنامەكانی پەخش دەكات بۆ ھەموو لایەكی جیھان و ئەو ئیسلامە ڕاستەقینە پێشكەش دەكات كە سەروەری مرۆڤایەتی (درودی خوای لێ بێت) ھێناویەتی.
ئەم كۆمەڵە پیرۆزە لە چەندەھا وڵاتی ئەفریقاو ئاسیادا خوێندنگاو پەیمانگا و نەخۆشخانەی ھەیە كە كار دەكەن بۆ خێروخۆشی خەڵكی و فێركردن و ڕۆشنبیر كردن و بەرزكردنەوەی ئاستی ماددی و ڕۆحیی مرۆڤەكان.
حەزرەتی دامەزرێنەر ژیانی خۆی بەخت كرد لە پێناو شكاندنی خاچی كوفر و ھاوەڵدانان و ڕیشەكێشكردنی ڕەگ و ڕیشەی بێباوەڕی و نەھێشتنی ھۆكارەكانی ناكۆكی و دووبەرەكی نێوان خەڵكی كە ئەمەش بەرئەنجامێكی ڕاستەوخۆی دزەكردنی زۆرێك لە ئیسرائیلیات و چەمكە ھەڵەكانە بۆ ناو بیروباوەڕی ئیسلامی... ھەروەھا بەڕێزی زۆر بەتوندی دڵی ژانی دەكرد بۆ لەناوچوونی یاكتاپەرستی لەناو بەشێكی گەورەی مرۆڤەكان كە مرۆڤێكی بێتوانایان كردووە بە خوای خۆیان، یان لەگەڵ خوادا پەرستراوی تریان بۆ خۆیان بڕیار داوە، یاخود نكوڵی دەكەن لە بوونی خوداو ئارەزوویان لە بێباوەڕیە.
بەڕێزی (سڵاوی خوای لێ بێت) بە یارمەتی و پشتیوانی خوای گەورە زیاتر لە ھەشتا كتێبی نوسی بۆ بەرگری كردن لە قەوارەی ئیسلام كە بیست و سێ كتێبیان بە زمانی عەرەبیە. وە بە پشتیوانی خوای گەورە پووچی بیروباوەڕە خراپەكانی سەلماند كا پەیڕەوانی ئایینەكانی تر لە باب و كاڵیانەوە بۆیان مابوو. وە بەڕێزی ئەم كۆمەڵەی دروستكرد بۆ ئەوەی دوای خۆی ئاڵای بەرگری كردن لە ئیسلام ھەڵبگرێت و تاكەكانی لەسەر چاكە و پارێزگاری دامەزراند و پەروەردەی كردن لەسەر ئەو ڕەوشتە جوانانەی كە پێغەمبەری خوا (درودی خوای لێ بێت) ھاوەڵە بەڕێزەكانی لەسەر پەروەردە كرد.
دوای كۆچی حەزرەتی ئیمامی مەھدی (سڵاوی خوای لێ بێت) بۆلای ھاوەڵی ھەرەبڵند لە ساڵی ١٩٠٨ز، خوای گەورە ئەو بەڵێنەی بەجێھێنا كە دابووی بە پێغەمبەرە بەڕێزەكەی سەبارەت بە گێڕانەوەی خەلافەتی ڕاستەقینا لەسەر بەرنامەی پێغەمبەرایەتی لە ناو ئوممەتی ئیسلامیدا. ئەوەبوو مەولانا نورەدین ڕەزای خوای لێ بێت بوو بە یەكەم خەلیفەی ئیمامێ مەھدی، سڵاوی خوای لێ بێت، دوای ئەویش خەلیفەی دووەم میرزا بەشیرەدین مەحمود ئەحمەد ھات، ڕەزای خوای لێ بێت، پاشان خەلیفەی سێھەم میرزا ناسر ئەحمەد، ڕەحمەتی خوای لێ بێت، ھات و دوای ئەمیش خەلیفەی چوارەم میرزا تاھیر ئەحمەد، ڕەحمەتی خوای لێ بێت، ھات. ئێستا ئێمە لەسەردەمی پیرۆزی خەلیفەی پێنجەمداین كە حەزرەتی میرزا مەسرور ئەحمەدە، خوای گەورە سەركەوتووی بكات.

والحمد لله رب العالمين

تایبەت

مەسیحی ناسیرەیی (عليه السلام) لە هيندستان

لەم لینکەوە کتێبەکە دابگرە: https://www.ahmadiyya-islam.org/krd/books/%d9%85%db%95%d8%b3%db%8c%d8%ad%db%8c-%d9%86%d8%a7%d8%b3%db%8c%d8%b1%db...

Powered by Blogger.