پەڕەكان

أعلان الهيدر

Friday, February 23, 2018

الرئيسية چوارەم: ئەو نبوئەتەى پەیوەستە بە قەشە ئەلێكسەندەر دوئیەوە (Alexander Dowie)

چوارەم: ئەو نبوئەتەى پەیوەستە بە قەشە ئەلێكسەندەر دوئیەوە (Alexander Dowie)


چەند نبوئەتێكى دامەزرێنەری كۆمەڵى ئيسلامى ئەحمەدى (عليه السلام) كە نەیارەكان گومانیان هەیە تێیدا

چوارەم: ئەو نبوئەتەى پەیوەستە بە قەشە ئەلێكسەندەر دوئیەوە (Alexander Dowie)

بسم الله الرحمن الرحيم

ئەلێكسەندەر دوئی كابرایەك بوو خەڵكی سكۆتلەندا، لە ساڵی 1872ز كۆچی كرد بۆ ئوستـرالیا وەكو پیاوێك لە پیاوە ئایینیەكان. وە لە چەند ساڵێكی كەمدا بەهۆی ئەوەی كە گوایە تواناى هەبووە لە چارەسەركردنی نەخۆشیەكان تا ڕادەيەك ناوبانگی پەیدا كرد. وە لە ساڵی 1888ز دا كۆچی كرد بۆ وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و لەوێ دەستی كرد بە دەركردنی ڕۆژنامەیەك بەناوی (أوراق الشفاء، Leaves of health). وە لە ساڵی 1892ز دا دەستی كرد بە بانگەشەكردن بۆ نەصرانیەت و بەهۆی ناوبانگەكەیەوە تیـرەیەكی نەصرانی كاسۆلیكی دامەزراند لە ئەمێـریكا لە ساڵی 1896ز كە سەربەخۆی بوو. وە پاش چەند ساڵێك، لە ساڵی 1901ز دا ئەلێكسەندەر دوئی بانگەشەی ئەوەی كرد كە ئەم كەسی مژدەدەرە بە گەڕانەوەی ئەو مەسیحەی كە ئەمریكيە ئاييندارەكان بە تاسەن بۆ هاتنی. وە ژمارەیەكی زۆر لە شوێنكەوتوانی خستە ژێـر ڕكێفی خۆیەوە. بەلێشاو پارەی بەسەردا دەڕژا، بۆیە پارچە زەویەكی كڕی لە هەرێمی ئیلینوی (Illinois) و لەوێدا شارۆچكەیەكی دروست كردو ناوی نا صەهیۆن.
دوئی دوژمنێكی سەرسەختی ئیسلام و پێغەمبەرە بەڕێـزەكەی موحەممەدی هەڵبـژاردە (صلى الله عليه وسلم) بوو. وە لە وتارو نووسینەكانیدا بە ئاشكرا ئەم دوژمنایەتیەی خۆی ڕادەگەیاند. لە یەكێك لە وتارەكانیدا دەڵێت: "بەچاوێكی زۆر سووكەوە بڕوانە بۆ ساختەكاری موحەممەد، ئەگەر من ئەم شتە پڕوپووچانە قەبوڵ بكەم وەك ئەوە وایە باوەڕ بكەم كە لەم كۆمەڵەدا... بەڵكو لە هەر شوێنێكی تـری زەوی خوادا... ئافرەتێك نیە گیانێكی هەمیشەیی هەبێت. وەك ئەوەی دانیپێدا بنێم ئێوە -ئەی كۆمەڵی ژنان- شتێك نین جگە لە ئاژەڵانی وشكانی. ڕۆژانە ساتێك وەكو ڕابواردن بەكاردەهێنرێن و بوونێكی نەمرو هەمیشەییتان نیە، وە هەركاتێك ئەو كەسانەی كە حەزی ئاژەڵانە زاڵ بووە بەسەریاندا ئارەزووی جنسیان تێـربوو لێتان وەكو سەگ دەمرن. ئەمەیە ئاكامی ئێوە. ئەمەیە ئایینی موحەممەد." (Leaves of healing, volume No7, Issue No 5, 26/5/1900).
هەروەها دوئی نبوئەتێكى بڵاوكردەوە لە ساڵی 1902ز دا كە تێیدا بە ڕاشكاوی ئەوەی ڕاگەیاند كە ئەگەر سەرجەم موسوڵمانانی جیهان نەبن بە مەسیحی ئەوا دووچاری مردن و لە ناوچوون دەبن.
كاتێك هەواڵی هێـرشكردنی ئەلێكسەندەر دوئی بۆ سەر ئیسلام و پێغەمبەری ئیسلام (صلى الله عليه وسلم) گەیشتە گەورەمان ئەحمەد، وە نبوئەتەكەى ئەوی پێگەیشت دژی موسوڵمانانی جیهان... بەڕێـزی بە ڕاشكاوی ڕایگەیاند: "لەم دواییانەدا لە وڵاتەیەكگرتووەكانی ئەمریكادا پیاوێك سەریهەڵداوە ناوی دوئیە و بانگەشەی ئەوە دەكات كە پێغەمبەری یەسوعە، وە یەسوع -بەو سیفەتەی پەروەردگارە- ڕەوانەی كردووە بۆ جیهان كە بانگەوازی خەڵكی بكات بۆ ئەو باوەڕەی كە هیچ خوایەك نیە جگە لە یەسوع." (مجلة "نقد الأديان" المجلد الأول عدد9، ص342-348).
پاشان گەورەمان ئەحمەد خۆی ناساند بە قەشە ئەلێكسەندەر دوئی، وە بە ڕاشكاوی وتی: "ئەم دوئیە كە یەسوعی كردووە بە خوا و لافی ئەوە لێدەدات كە خۆی فروستادەی ئەوە، وە دەڵێت ئەو نبوئەتەى كە لە كتێبى دەرچوون (سفر التثنية 18: 15) دا هاتووە لە تەوراتدا (پەیمانی كۆن) بەدەركەوتنی ئەو هاتووەتە دی، وە ئەو خۆی ئیليیا و فروستادەی ئەم چەرخەیە... پێویست ناكات ئەم دوئیە هەڵپە بكات بۆ لەناوچوونی موسوڵمانان. ئێمە بە حورمەتەوە ڕوونی دەكەینەوە بۆ بەڕێـز دوئی كە هاتنەدی مەبەستەكەی ئەوە ناخوازێت كە ملیۆنەها موسوڵمان دووچاری لەناوچوون بێت. بەڵكو لێـرەدا هۆكارێكی زۆر سادە هەیە بۆ دەرخستنی ئەوەی كە ئایا خوای دوئی خوایەكی ڕاستە یان خوایەكی درۆیە. وە ئەم ڕێگەیە ئەوە ناخوازێت كە نبوئەتەكەى دەربارەی موسوڵمانان چەند بارە بكاتەوە، بەڵكو با تەنها من لە مێشكی خۆیدا دابنێت و هەردووكمان پێكەوە بپارێینەوە كە درۆزنەكەمان پێش ئەوی تـر لەناوبچێت. بێگومان دوئی باوەڕی وایە كە یەسوع خوایە، وە من تەنها بە مرۆڤێكی خۆبەكەمزان و پێغەمبەرێكی دەزانم. وە كێشەكە لەم بابەتەدا ئەوەیە: كام لە ئێمە لەسەر حەقە؟ پێویستە لەسەر بەڕێـز دوئی كە نزاكەی خۆی بڵاوبكاتەوە بەلایەنی كەمەوە هەزار كەس بكات بە شایەت و ئاگاداریان بكات لەم نزایە. وە كاتێك ئەو بڵاوكراوەم پێ گەیی كە ڕاگەیاندنەكەی ئەوی لەخۆ گرتبوو... خوا یار بێت منیش بە ڕۆڵی خۆم نزا دەكەم و شایەتی هەزار كەس دەلكێنم بە نزاكەمەوە.
وە من یەكەمجار دەست ناكەم بەم نزایە؛ چونكە بەڕێـز دوئی لەمیانەی ڕاگەیاندنەكانیەوە خۆی خستوەتە ناو ئەم هەڵوێستەوە. وە كاتێك خوای بەغیـرەت تێبینی ئەمەی كرد پاڵی پێوەنام بۆ ئەم ڕووبەڕوو بوونەوەیە. من كەسێكی ئاسایی نیم لەم وڵاتەدا... بەڵكو من مەسیحی بەڵێندراوم ئەوەی كە بەڕێـز دوئی چاوەڕێی دەكات.
ئەگەر بەڕێـز دوئی ڕاستگۆ بێت لە بانگەشەكەیدا، وە ئەگەر یەسوع خوای ڕاستەقینە بێت... ئەوا كێشەكە بە مردنی یەك كەس یەكلایی دەبێتەوە. دواجار پێویست بە لەناوبردنی موسوڵمانان ناكات لە هەموو گۆشەیەكی ئەم زەویەدا. بەڵام ئەگەر بەڕێـز دوئی وەڵامی ئەم ڕاگەیاندنە نەداتەوە، وە بەگوێـرەی خۆهەڵكێشان و بانگەشەكانی نزایەك بڵاونەكاتەوە... وە كۆچی پێ بكرێت لەم دنیایە پێش مردنی من... ئەوا بە دڵنیاییەوە ئەمە نیشانەیەك دەبێت بۆ هەموو خەڵكی ئەمریكا. وە تاكە مەرج ئەوەیە كە مردنی هەریەكێكمان بەدەستی مرۆڤ نەبێت... بەڵكو بە هۆی نەخۆشی یان هەورەبروسكە یان پێوەدانی مار یان پەلاماری دڕندەوە بێت. وە من ماوەی سێ مانگ دەدەم بە دوئی بۆئەوەی بڕیار بدات و وەڵامی ئەم داواكاریەم بداتەوە. وە من نزادەكەم كە خوا لەگەڵ ڕاستگۆیاندا بێت! وە ئەو شێوازەی كە من خستومەتە پێشچاو ئەوەیە كە بەڕێـز دوئی بێت بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی من بە مۆڵەتدانی خودا ساختەكەی. من پياوێكی بەساڵاچووم و تەمەنم 66 ساڵی تێپەڕاندووە، وە من نەخۆشی شەكرەو دوزانتـریا و سەرئێشەی نیوەیی (شەقیقە) و كەمخوێنیم هەیە، وە دەركیشم بەوە كردووە كە ژیانم لەسەر دۆخی تەندروستیم ڕانەوەستاوە... بەڵكو بە فەرمانی پەروەردگارم ڕاوەستاوە. دەی ئەگەر خوا ساختەكەی دوئی هێـزێكی هەیە... ئەوا دەبێت ڕێگەی دەرچوونی پێبدات بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەم. وە لە جیاتی لەناوبردنی سەرجەم موسوڵمانان... ئەگەر بەڕێـز دوئی بینی كە مردنی من بەتەنها مەبەستەكەی دێنێتە دی... ئەوا با نیشانەیەكی مەزن پێشان بدات، وە بە بینینی ئەم ئایەتە ملیۆنەها كەس دان بەوەدا دەنێت كە كوڕی مەریەم خوایە و باوەڕیش بەوە دەكەن كە دوئی پێغەمبەری ئەوە." (سەرچاوەى پێشوو).
چاپەمەنیەكانی ئەمریكا ئەم ڕاگەیاندنەی گەورەمان ئەحمەدیان پەخش كردەوە و لە بازنەیەكی فراواندا بڵاویانكردەوە، بگرە هەندێ لە ڕۆژنامە و گۆڤارەكان سەرتاپای ئەم تەحەددايەيان دەقاودەق بڵاوكردەوە.
(Literary Digest, 20th June 1903. Burlington Freepost 27th June 1903, New York Commercial Advertiser, 26th October 1903)
وە یەكێك لە گۆڤارەكان ئەم تەحەددایەی باسكرد لە ژێـر ناونیشانی "زۆرانبازی لە نزادا... كەسێكی ئینگلیـزی دژی كەسێكی عەرەبی"، وە ڕوونكردنەوەكەی بەم تێبینیەی خوارەوە كۆتایی پێ هێنا:
"بەكورتی، میـرزا بۆ دوئی نووسیوە: تۆ سەركردەی گروپێكی و منیش شوێنكەوتووانێكی زۆرم هەیە، وە دەكرێت بە ئاسانی بگەینە ئەم بڕیارنامەیە كە كێ لەلایەن خواوەیە. پێویستە بپاڕێینەوە بۆئەوەی خوا درۆزن لەناوببات لە ژیانی ئەوی تـردا. هەركەسێك نزاكەی گیـرابوو ئەوە لەڕاستیدا بە كەسێك دادەنرێت كە لە لایەن خواوەیە. بە ڕاستی ئەمە بەجێتـرین و دادگەرتـرین تاقیكردنەوەكانە." (Argonaut, San Francisco, 1/12/1902).
ئەلێكسەندەر دوئی وەكو داوای لێ كرابوو وەڵامی ئەم تەحەددایەی گەورەمان ئەحمەدی نەدایەوە. لەگەڵ ئەوەدا لە شوباتی ساڵ 1903ز دا ئەمەی خوارەوەی ڕاگەیاند:
"داوا دەكەم لە پەروەردگار كە هەر ئێستا ئیسلام قڕ بكات لە جیهاندا، ئەی پەروەردگار پاڕانەوەكەم گیـرا بكە، پەروەردگارا ئیسلام تەفروتونا بكە." (Leaves of Healing 14/2/1903).
وە لە 23/8/1903ز دا گەورەمان ئەحمەد ڕاگەیاندنێكی تـری بڵاوكردەوە كە ئاراستەی دوئی كرابوو، وە تێیدا وتی: "هەڵبەت لە نیشانەكانی ڕاستگۆییم ئەوەیە كە ئەگەر دوئی ئەم تەحەددایە قەبوڵ بكات بە ڕاشكاوی یان بە شاراوەیی ئەوا هەر لە ژیانی مندا ماڵئاوایی لە ژیان دەكات لە پەژارەو سزایەكی سەختدا".
وە لەبەرئەوەی كە دوئی وەڵامی تەحەدداكەی نەدایەوە گەورەمان ئەحمەد دەرفەتی حەوت مانگی تـری پێدا و بەڕاشكاوی ڕایگەیاند: "ئەگەر لە ماوەی ئەم دەرفەتەدا دوئی بێتەپێش بۆ زۆرانبازی لەگەڵمدا و هەستێ بە ڕاگەیاندنی ئەوەی كە داواكراوە ئەوا دنیا كۆتایی ئەم كێشمەكێشمە دەبینێت".
وە گەورەمان ئەحمەد ئەوەی بیـر خستەوە كە ئەو "لە دەوروبەری حەفتاهەمین ساڵی تەمەنیدایە، لە كاتێكدا دوئی نەگەیشتوەتە پەنجا ساڵی" بەگوێـرەی ئەوەی كە لە ڕاگەیاندنەكانیدا هاتووە.
وە گەورەمان ئەحمەد فەرمووی: "ئەگەر دوئی لەم جەنگە هەڵبێت ئەوا هەموو خەڵكی ئەمریكا و ئەوروپا لە دژی شایەتی دەدەن، وە هەڵهاتنەكەیشی دەبێتە تێكشكان و جۆرێك لە مردن بۆ ئەو".
وە گەورەمان ئەحمەد ڕاگەیاندنەكەی بەم وتەیەی خوارەوە كۆتایی پێهێنا: "بەڵام دڵنیا بن كارەساتێك بەزوویی چواردەوری صەهیۆن دەدات".
لە كۆتاییدا دوئی ناچاری وەڵامدانەوەی تەحەدداكەی گەورەمان ئەحمەد بوو، لە كانوونی یەكەمی ساڵ 1903ز دا ڕایگەیاند: "مەسیحێكی موحەممەدی هەیە لە هیندستان، چەند جارێك نووسیویەتی كە یەسوعی مەسیح لە كشمیـر ئەسپەردەكراوە، وە هەندێ لە خەڵكی پرسیارم لێ دەكەن: بۆچی بەرپەرچی نادەیتەوە بە وەڵامێكی پێویست؟ ئایا تێـڕوانینینتان وایە كە بەرپەرچی كێچ و مێشەكان بدەمەوە! كە ئەگەر پێم بنێم پیایاندا دەیانپلیشێنمەوە و هەموویان لەناو دەبەم. لەڕاستیدا من هەلێكم پێداوە بۆئەوەی دوور بفڕێت و زیندوو بمێنێتەوە"(سەرچاوەى پێشوو).
وە بەم ڕاگەیاندنە ئەلێكسەندەر دوئی ئەگەر بە ئاشكرایش نەبێت ئەوا بەلایەنی كەمەوە لە ناواخندا تەحەدداكەی قەبوڵ كردووە. هەر كە دوئی ئەم ڕاگەیاندنەی دەركرد ئەوەندەی پێنەچوو كاروبارەكانی بەرەو خراپی چوو، وە نیشانەكانی داڕووخان و لەبەریەك هەڵوەشان لەسەر تەندروستی دەركەوت، وە شوێنكەوتووانی كەوتنە گومانكردن لە بانگەشەكانی، وە تووشی تەنگو چەڵەمەی دارایی بوو، وە ئەو لاقەی كە بە فیـزەوە دوئى پێی دەڕۆیشت بەسەر زەوی صەهیۆندا كەوتە چاڵەوەو توانای ئەوەی نەما كە هەرگیـز مەسیحی موحەممەدی بهاڕێت، بەڵكو توانای ئەوەیشی نەما كە جەستەی خاوەنەكەی بەڕاوەستاوی هەڵبگرێت لەسەر زەوی. لە ئۆكتۆبەر و دێسەمبەری ساڵی 1905ز دا سزای چەند نۆرەیەكی توندی شەلەلی چەشت، وە بردیان بۆ مەكسیكۆ و جامایكا... بۆئەوەی چارەسەرێكی بۆ بدۆزنەوە كەچی بە هیچ شێوەیەك دەستیان نەكەوت.
وە شوێنكەوتوانی دوئی بەوەیان زانی كە ئەو بەدمەست و هەمیشە مەیخۆر بووە لەكاتێكدا قەدەغەی ئەوانی دەكرد لە مەیخواردن، دیسان چەند دەستمایەیەكی دارایی دامەزاوەكەیشی دزیبوو... بۆیە دوای ئەوە كەنارگیـریان كرد لە پلەوپایەكەی، هەروەها ژن و مناڵەكانیشی وازیان لێ هێنا. وە پاشماوەی ئەو ڕۆژانەی كە مابووی لە كەساسی دارایی و سزای دەروونیدا بەسەری برد. وە لە 7/3/1907ز دا ئەلێكسەندەر دوئی بە پشتگوێخراوی و شەكەتی و سووك و ڕسوایی تیاچوو. وە لەكاتی تیاچوونیدا یەكێك لە ڕۆژنامە ئەمریكیەكان كە بەدواداچوونی دەكرد بۆ پەرەسەندنەكانی ناكۆكی نێوان ئەو و گەورەمان ئەحمەد ئەمەی خوارەوەی نووسی:
"ئەوەتا دوئی مرد بەمردنێكی كەساسی و بەدبەختی، وە شاری صەهیۆن بەتەواوی شڕوشیتاڵ بوو بەهۆی ناكۆكیە ناوخۆییەكانەوە." (Boston Herald, 23/ 6/1907).
لەو كاتەی كە دوژمنە تانەلێدەرە درۆزنەكانی گەورەمان ئەحمەد دەمەدەمێی ئەوەیان دەكرد كە هەرگیـز ئەو نبوئەتى لەناوچوونی ئەلێكسەندەر دوئی نەكردووە... ئەو ڕۆژنامە ئەمریكییانەی كە بەدیار ناكۆكی نێوان گەورەمان ئەحمەد و دوئییەوە بوون بە ڕاشكاوی ڕایانگەیاند: "پیاوەكەی قادیان نبوئەتى ئەوەیدا كە ئەگەر دوئی بەرەنگاریەكە (تەحەدداكە) قەبوڵ نەكات ئەوا لەبەرچاویدا دنیا بەجێدەهێڵێت لە خەمێكی توندو سزایەكی سەختدا. وە میـرزا دەڵێت: ئەگەر دوئی ڕەتی بكاتەوە تەنها ئاكامەكەی دوا دەكەوێت، مردن وەكو یەك چاوەڕێی دەكات، بەدڵنیاییەوە لە داهاتوویەكی نزیكدا كارەساتێك تووشی شاری صەهیۆن دەبێت. ئەمە نبوئەتێكى مەزن بوو: صەهیۆن دەكەوێت و دوئیش پێش ئەحمەد تیادەچێت. بێگومان ئەم هەنگاوە لەلایەن مەسیحی بەڵێندراوە وە مەتـرسی لەخۆیدا هەڵگرتووە؛ چونكە تەحەددای ئەو ئیلیيايە دەكات كە گەڕاوەتەوە بۆ ژیان لە تاقیكردنەوەی بەرگەگەرتندا؛ چونكە كەسی تەحەدداكەر 15 ساڵ گەورەتـرە، وە لە زەوییەكدا دەژی كە تێیدا چاوەقووڵە و برسێتی هەڕەشەی لەم كەسە دەكرد كە ماوەتەوە لە ژیاندا، لەگەڵ ئەوەشدا سەركەوتوو بوو." (Truth Seeker, 15/6/1907).
وە ڕۆژنامەیەكی تـر ڕاپۆرتێكی نووسیوە دەربارەى ئەو مردنە كەساسەی كە تووشی ئەلێكسەندەر دوئی بوو تەواو بەو شێوەیەی كە باسكرابوو لە نبوئەتەكەى گەورەمان ئەحمەد دا... تێیدا هاتووە: "تكای پۆزش دەكرێت بۆ ئەحمەد و شوێنكەوتوانی ئەگەر هەندێك شانازی بكەن بەهۆی ئەو وردەكارییەی كە نبوئەتەكەى پێ هاتەدی لەو چەند مانگەدا" (Dunville Gazette, 7/6/1907).
وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين

تایبەت

مەسیحی ناسیرەیی (عليه السلام) لە هيندستان

لەم لینکەوە کتێبەکە دابگرە: https://www.ahmadiyya-islam.org/krd/books/%d9%85%db%95%d8%b3%db%8c%d8%ad%db%8c-%d9%86%d8%a7%d8%b3%db%8c%d8%b1%db...

Powered by Blogger.