پەڕەكان

أعلان الهيدر

Thursday, January 4, 2018

الرئيسية بیروباوەڕمان دەربارەی خوای گەورە

بیروباوەڕمان دەربارەی خوای گەورە



بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

باوەڕمان بەوە هەیە كە خوای گەورە حەقە و بوونەكەیشی ڕاستیە، باوەڕهێنان بە خوا (جلّ جلاله) بریتیە لە دانپێدانان و درکاندنی سەرجەم ڕاستیە هەرەگەورەكان نەك تەنها شوێنكەوتنی خەیاڵ و گومانەكان، وە باوەڕمان بەوە هەیە كە خوا (عزّ وجل) تاكە و هیچ هاوەڵێكی نیە لە زەوی و ئاسماندا، وە هەموو شتێك جگە خوا دروستكراوە، وە خوای گەورە لەكەس نەبووە و كەسيشی لێ نابێت، وە دایك و باوك و هاوسەر و برا و خوشكی نیە، هەروەها هاوشێوەی نیە و تاك و تەنهایە.
باوەڕمان بەوە هەیە كە خوا پاك و خاوێنە لە هەموو خەوش و نەنگیەك، وە كۆكەرەوەی سەرجەم شكۆ و چاكیەكانە، وە هیچ كەموكورتیەكی تێدا نیە، وە هیچ چاكە و گەورەییەك دابڕاو و دوور نیە لەو، وە توانستی بێ كۆتاییە و زانستی بێ سنورە، وە بەزانست دەوری هەموو بوونەوەرێكی داوە لە بووندا، وە هیچ شتێك دەوری ئەوی نەداوە، هەروەها یەكەم و كۆتاییە و ئاشكرایە و پەنهانە، وە دروستكاری هەموو گەردوونە، وە چارەنووسساز و ڕێكخەری كارەكانە، هەڵسوكەوت و بەڕێوەبردنی لەكارنەكەوتووە و لەداهاتووشدا هەرگیز لەكارناكەوێت. وە زاتێكی زیندووە و نامرێت، ڕاگری زەوى و ئاسمانەكانە كە لەناوناچێت. وە هەموو كردارەكانی لە خواستەوە سەرچاوەيان گرتووە نەك لەناچاری و دەستكورتیەوە. وە دەسەڵات و شاهەنشاهی ئەو لە ئێستادا زاڵە بەسەر هەموو جیهاندا وەك چۆن پێشتر زاڵ بووە بەسەریدا، وە سیفەتەكانی ئەو لەكاركەوتن و دابڕانی بەسەردا نایەت، بەڵكو توانستی ئەو هەموو كاتێك جیلوە دەدات.
بەڕێز حەزرەتی دامەزرێنەری کۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی میرزا غوڵام ئەحمەد (عليه السلام) لەبارەی خوای گەورەوە دەفەرموێت (ئەمەی خوارەوە كوردیەكەیەتی):
"دیارە خوای ئێمە ئەو خوایەیە كە ئێستا زیندووە هەروەك پێشتر زیندوو بووە، وە ئێستا قسە دەكات هەروەك لە ڕابردوودا قسەی كردووە، وە ئێستا دەبیستێت وەك چۆن لەڕابردودا بیستوویەتی. وە دیارە ئەوە گومانێكی پووچە كە ئەو (عز وجل) ئێستا دەبیستێت، بەڵام قسە ناكات، نەخێر، بەڵكو ئەو دەبیستێت ودیسان قسەیش دەكات، بێگومان سیفەتەكانی هەربووە وهەتاهەتاییشە، وە هەرگیز هیچ كاتێك یەكێك لە سیفەتەكانی لەكارنەكەوتووەو لە داهاتووشدا هەرگیز لەكارناكەوێت. ئەو تاك وتەنهایە وهیچ هاوەڵێكی نیە، كوڕی نیە، هاوسەری نیە، وە ئەو زاتێكی تاقانەیە وهیچ هاوشێوەیەكی نیە، بێگومان ئەو نزیكە لەگەڵ دووریەكەیدا، وە دوورە لەگەڵ نزیكیەكەیدا، وە بۆی هەیە كە خۆی دەربخات بۆ ئەهلی كەشف بە شێوەی خۆنواندن ئەگینا ئەو جەستە و شێوەی نیە... ئەو لەسەر عەرشە، بەڵام ناكرێت بوترێت كە ئەو لەسەر زەوی نیە، ئەو كۆكەرەوەی هەموو سیفەتە تەواوەكانە، وە دیمەنی سەرجەم ستایشە ڕاستەقینەكانە، وە چاوگەی هەموو چاكەو جوانیەكانە، وە كۆكەرەوەی هەموو هێزەكانە، سەرەتاو بنەڕەتی هەموو لێشاوەكانی ڕەحمەتە، وە سەرچاوەی هەموو شتەكانە، وە خاوەنی هەموو قەڵەمڕەوێكە، وەسف كراوە بە هەموو كامڵیەكان، وە پاك وخاوێنە لە هەموو نەنگی ولاوازیەك، وە تایبەتە بەوەی كە خەڵكی زەوی وئاسمان بەتەنها ئەو بپەرستن." (الوصية، الخزائن الروحانية، ج20 ص309-310)
هەروەها بەڕێزی (عليه السلام) دەفەرموێت: "بێگومان بەهەشتی ئێمە خوای پەرستراومانە، وە گەورەترین خۆشیەكانمان لە خوای پەروەردگاماندایە؛ چونكە ئێمە ئەومان بینی و هەموو جوانیەكمان تێدا بەدیكرد، وە ئەم گەنجینەیە شایانی دەست خستنە ئەگەرچی مرۆڤ ژیانی خۆیشی بۆ بەخت بكات، وە ئەم گەوهەرە شایستەی كڕینە ئەگەرچی مرۆڤ لە داواكردنیدا هەموو بوونی خۆی بكاتە قوربانی، ئەی مرۆڤە بێ بەشەكان خێرا وەرن بۆلای ئەم كارێزە بۆئەوەی تینوێتیتان بشكێنێت، بێگومان ئەمەیە سەرچاوەی ژیان كە ڕزگارتان دەكات، چی بكەم چۆن ئەم مزگێنیە جێگیر بكەم لە دڵەكاندا؟ وە بە كام دەف هاواربكەم لە بازاڕەكاندا كە ئەمە خوای پەرستراوی ئێوەیە تاكو خەڵكی گوێیان لێ بێت؟ وە بە كام دەرمان چارەسەر بكەم هەتا گوێی خەڵكی بكرێتەوە بۆ بیستن؟ ئەگەر ئێوە بۆ خوابن ئەوا دڵنیابن خوایش بۆ ئێوەیە." (سفينة نوح، الخزائن الروحانية، ج19ص21-22).

وآخِر دعوانا أنِ الحمدُ لله ربِّ السماواتِ العُلى

تایبەت

مەسیحی ناسیرەیی (عليه السلام) لە هيندستان

لەم لینکەوە کتێبەکە دابگرە: https://www.ahmadiyya-islam.org/krd/books/%d9%85%db%95%d8%b3%db%8c%d8%ad%db%8c-%d9%86%d8%a7%d8%b3%db%8c%d8%b1%db...

Powered by Blogger.