بەناوی خوا بەخشندەی میهرەبان
بێگومان كەنیزەك بەو ئافرەتانە دەوترێت كە لەكاتی
جەنگی ئایینیدا كە سەپێنراوە بەسەر موسوڵماناندا دیل دەكرێن، وە دەبێت لەبەرەكانی جەنگدا
ئەم كەسانە دیل بكرێن نەك بە فڕاندن و كڕین. وە پێویستە كەنیزەك جیا بكەینەوە لە ئافرەتی
كۆیلەی باوەڕدار؛ چونكە ئەم ئافرەتە كۆیلانە پێش ئیسلام كراون بە كۆیلە و كڕین و فرۆشتنیان
پێوە كراوە و كاتێك ئیسلام ھاتووە موسوڵمان بوون. وە ھەندێ جار موسوڵمانان كە جەنگیان
كردووە لەگەڵ كافرانی دەستدرێژكاردا كوشتارێكی زۆر ڕوویداوە لە ڕیزی كافران، پاش ئەم
كوشتارە موسوڵمانان ماڵ وخێزانی كافرەكانیان ھێناوە؛ چونكە لە ڕەحمەتی ئیسلام ناوەشێتەوە
كە ژن ومناڵی كافرەكان لەو سەحرا چۆڵەی دوورگەی عەرەبدا بەبێ سەرپەرشت بەجێبھێڵن؛ چونكە
وەك وتمان باوك و برا ومێردیان لە جەنگدا كوژرا بوون، وە ئەگەر موسوڵمانان ئەو ژن و
مناڵانەیان بەجێ بھێشتایە ئەوا ھۆزێكی موشریكی جەزیرەی عەرەبی دەیدا بەسەریاندا و ھەموو
ژن ومناڵەكانی دەكردن بە كۆیلە وكڕین وفرۆشتنی پێوە دەكردن.
چۆنێتی ھاوسەرگیری كەنیزەك
ئیسلام ڕێگە نادات لەدەرەوەی هاوسەرگیری چێژی سێكسی
وەربگیرێت لە كەنیزەك وئافرەتی ئازاد, ئەم كارە بەم شێوەیە ڕۆژێك لە ڕۆژان پراكتیك
نەكراوە, هەموو مەسەلەكە بریتیە لە خراپ حاڵی بوون لەلایەن هەندێ موسوڵمانی هاوچەرخ
وشێواندنی بەئەنقەست لەلایەن دوژمنانی ئیسلامەوە!
با بزانرێت كە ئیسلام هەرگیز ڕێگە نادا بە پەیوەندی
سێكسی لە نێوان ژن و پیاودا لە دەرەوەى بازنەی هاوسەرگیری, بێگومان ئیسلام فەرمانی
كردووە بە مارەكردنی ئافرەتانی ئازاد هەروەك هانی هاوسەرگیری داوە لەگەڵ ئەو ئافرەتانەی
كە چانسیان كەمترە كە بریتین لە كۆیلە وكەنیزەكەكان، وێڕای ئافرەتانی بێ مێرد (بێوەژن
وتەڵاقدراو). ئەوەتا خوای گەورە دەفەرموێت: {وَأَنكِحُوا الْأَيَامَىٰ مِنكُمْ وَالصَّالِحِينَ
مِنْ عِبَادِكُمْ وَإِمَائِكُمْ ۚ إِن يَكُونُوا فُقَرَاءَ يُغْنِهِمُ اللَّهُ مِن
فَضْلِهِ ۗ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ} (سورة النور آية ٣٣)
"ژن بدهن به پیاوانی بێ ژن و ئافرهتانی
بێوهژن بدهن بهشوو، ههروهها ژن بدهن به بهنده صاڵحهکانتان و کهنیزهکه کانیشتان
بدهن به شوو ئهگهر ههژاریش بن، ئهوه خوا له فهزڵ و بهخششی خۆی بههرهوهریان
دهکات، خوای گهورهش ههمیشه فراوانگیرو زانایه" (تەفسیری ئاسان)
ئەگەر چوونەلای كەنیزەكان شەرعی بێت بەبێ هاوسەرگیری
ئەوا مانای ئەم ئایەتە چیە؟!
بەم شێوەیە مەرجی سەرەكی هاوسەرگیری لە ئیسلامدا
وەڵامی ئەرێنی و ڕازی بوونە, وە ڕەوا نیە هاوسەرگیریەكە دابمەزرێت ئەگەر یەكێك لەلایەنەكان
ڕازی نەبێت بە هاوسەرگیریەكە. لەمەدا كەنیزەك هاوێر نەكراوە (جيانەكراوەتەوە). بەم
شێوەیە لە ئیسلامدا ڕەوانیە كە هاوسەرگیری لەگەڵ كەنیزەكدا بكرێت بەبێ ویستی خۆی.
هەروەها بەندە وكەنیزەك مافی خۆیانە هاوسەرگیری
بكەن لەگەڵ یەكتردا, هەروەك گەورەی ئازاد مافی ئەوەی هەیە هاوسەرگیری بكات لەگەڵ كەنیزەكدا,
هەروەها خانمی ئازادیش مافی ئەوەی هەیە هاوسەرگیری بكات لەگەڵ بەندەدا. وە ئیسلام هانی
ئەم هاوسەرگیریە تێكەڵاوەی داوە بە نیازی دەستكەوتنی باوەڕ و پارێزگاری وەك گرنگترین
تایبەتمەندێتی كە پێویستە گەڕان وپشكنینیان بۆ بكرێ. خوای گەورە دەفەرموێت: {وَلَا
تَنكِحُوا الْمُشْرِكَاتِ حَتَّىٰ يُؤْمِنَّ ۚ وَلَأَمَةٌ مُّؤْمِنَةٌ خَيْرٌ مِّن
مُّشْرِكَةٍ وَلَوْ أَعْجَبَتْكُمْ ۗ وَلَا تُنكِحُوا الْمُشْرِكِينَ حَتَّىٰ يُؤْمِنُوا
ۚ وَلَعَبْدٌ مُّؤْمِنٌ خَيْرٌ مِّن مُّشْرِكٍ وَلَوْ أَعْجَبَكُمْ ۗ أُولَٰئِكَ يَدْعُونَ
إِلَى النَّارِ ۖ وَاللَّهُ يَدْعُو إِلَى الْجَنَّةِ وَالْمَغْفِرَةِ بِإِذْنِهِ
ۖ وَيُبَيِّنُ آيَاتِهِ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ} (سورة البقرة آية
٢٢٢)
"ژنانی هاوبهش پهیداکهر ماره مهکهن
تابڕوا دههێنن کهنیزهکێکی بڕوادار باشتره لهژنه (ئازادێکی) هاوبهش پهیداکهر
با (هاوبهش پهیداکهرهکه) سهرسامیشی کردبن وه ژنانی موسوڵمان ماره مهکهن لههاوبهش
پهیداکهران تابڕوا دههێنن وه کۆیلهیهکی بڕوادار باشتره له (ئازادێکی) هاوبهش
پهیداکهر با سهرسامیشی کردبن، ئهوانه بانگ(ی خهڵك) دهکهن بۆ ناو ئاگر بهڵام
خوا (خهڵك) بانگ دهکات بۆ بهههشت و لێخۆش بوون بهفهرمانی خۆی وه نیشانهکانی
خۆی ڕۆشن دهکاتهوه بۆ خهڵکی بهشکو بیر بکهنهوه"، (تەفسیری پوختەی قورئان).
ڕەنگە ئەم خراپ حاڵیبوونە دروست بووبێت؛ چونكە
تۆماركردن و جاڕدانی هاوسەرگیری بەم شێوەیە نەبووە كەلەم ڕۆژگارەدا هەیە. وە تەنها
قەبوڵ كردن و ڕەتنەكردنەوەی گەورەكە لەلایەن كەنیزەكەوە لەجیاتی وەڵامی ئەرێنی و ڕازی
بوون بووە, وە كارەكە بە ناچاركردن و زۆرلێكردن نەبووە. هەروەها ڕوویداوە كە چەند كەنیزەكێك
لەماڵی گەورەیەكدا بوون و هیچ كامێكیان هاوسەری پیاوەكە نەبووە. هەروەها ڕەنگە گەورەكە
هەوڵی ئەوەی دابێت كە هاوسەرگیری نەكەن بۆئەوەی لە ماڵەكەیدا سوود لە خزمەتەكەیان وەربگرێت.
بەڵام خوای گەورە لە ئایەتەكەی سورەتی نوور (٣٣) فەرمان دەكات كە بەشوویان بدەن.
هەروەها ئیسلام مەرجی وەرگرتنی ئیزنی گەورەكەی
زیاد كردووە بۆ كەسێك كە بیەوێت كەنیزەكی كابرای سەردار بهێنێت, هەروەها پێكی هێناوە
لەسەر ئەو كەسەی كە دەیەوێت هاوسەرگیری بكات لەگەڵ ئەو كەنیزەكەدا كە مارەییەكەی بداتێ
وەكو هەر ئافرەتێكی ئازاد,هەروهھا خوای گەورە بڕیاری داوە كە ئەگەر داوێنپیسی كرد نێوەی
سزای فەرزكراوی ئافرەتی ئازاد دەدرێت.لەم بارەوە خوای گەورە دەفەرموێت: {وَمَن لَّمْ
يَسْتَطِعْ مِنكُمْ طَوْلًا أَن يَنكِحَ الْمُحْصَنَاتِ الْمُؤْمِنَاتِ فَمِن مَّا
مَلَكَتْ أَيْمَانُكُم مِّن فَتَيَاتِكُمُ الْمُؤْمِنَاتِ ۚ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِإِيمَانِكُم
ۚ بَعْضُكُم مِّن بَعْضٍ ۚ فَانكِحُوهُنَّ بِإِذْنِ أَهْلِهِنَّ وَآتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ
بِالْمَعْرُوفِ مُحْصَنَاتٍ غَيْرَ مُسَافِحَاتٍ وَلَا مُتَّخِذَاتِ أَخْدَانٍ ۚ فَإِذَا
أُحْصِنَّ فَإِنْ أَتَيْنَ بِفَاحِشَةٍ فَعَلَيْهِنَّ نِصْفُ مَا عَلَى الْمُحْصَنَاتِ
مِنَ الْعَذَابِ ۚ ذَٰلِكَ لِمَنْ خَشِيَ الْعَنَتَ مِنكُمْ ۚ وَأَن تَصْبِرُوا خَيْرٌ
لَّكُمْ ۗ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ} (سورة النساء آية ٢٦)
"وه ئهوهی له ئێوه نهیتوانی لهبهر
ههژاری که ئافرهتانی ئازادی ئیماندار ماره بکات ئهوه با لهوانه ماره بکات
که بوونهته موڵکتان له کهنیزهکه ئیماندارهکانتان وه خوا زاناتره به باوهڕهکهتان
ههندێکتان له ههندێکی ترتان(ههمووتان نهوهی ئادهمن) لهبهر ئهوه مارهیان
بکهن به ڕهزامهندی خاوهنهکانیان و مارهیی یهکهیان پێ بدهن بهشیوازێکی چاك
له کاتێکدا ئهو کهنیزهکانه پاك داوێن بن، داوێن پیس(و زیناکاری به ئاشکرا) نهبن
و دۆستیان نهبێ(به نهێنی بۆ زینا کردن) جا ئهگهر ئهو(کهنیزهکانه) شوویان کرد
پاشان خراپهیهکی ئاشکرایان کرد(زینا) ئهوه نیوهی سزای ئافرهته ئازادهکانیان
لهسهره(لێیان درێ که پهنجا جهڵده) ئهو(مارهکردنی کهنیزهکه) بۆ کهسێکه
له ئێوه له تاوان کردن(زینا) بترسێ بهڵام ئهگهر ئارام بگرن(و کهنیزهك ماره
نهکهن) چاکتر بۆتان خوا لێبوردهی بهبهزهیی یه" (تەفسیری پوختەی قورئان).
بەم شێوەیە, ئەگەر كەنیزەك تەنها كەلوپەلێك بێت
بەدەست گەورەكەیەوە بۆ خۆشی و ڕابواردن و هەر بۆ ئەو تەرخان بكرێت, ئیتر چۆن دەكرێت
بببێتە هاوسەری كەسێكی تری جگەلەو... پاشان مانای ئەم هەموو بڕیارە چیە كە ئەم ئایەتە
باسی كردووە؟!
وە بۆ لابردنی ئەم خراپ حاڵی بوونە دەربارەی مەسەلەی
بەندە و كەنیزەك دەبێت جەخت بكەینەوە لەسەر ئەوەی كە ڕێگەدانی ئیسلام بۆ وەرگرتنی دیلەكانی
جەنگ و ئەژماركردنیان وەكو بەندە و كەنیزەك لە ئیسلامدا كورتكراوەتەوە تەنها لە سنوورداركرنی
ئازادیان و ڕەوایەتی خزمەتەكەیان بۆ ئەو گەورەیە (ئەو سەردارە). ئەو سەردەمەیش ئەوەی
دەخواست؛ چونكە لەو كاتەدا دەوڵەت توانای گرتن و زیندانی كردنی ئەو ژمارە زۆرەی دیلەكانی
نەبووە, وە دابەشكردنی گیراوەكان بەسەر سەربازەكاندا نەریتێكی باو بووە لە هەموو لایەكی
جیهاندا, بەڵام ئیسلام ئەم نەریتەی بژاركرد و یاسای بۆ دانا و ژیرانە و دادپەروەرانە
مامەڵەی لەگەڵدا كرد بەبێ ئەوەی زیان بگات بە هیچ لایەك. نەدەكرا هەروا ئەم گیراوانە
بگەڕێنرێنەوە بۆ لای هۆزەكانیان؛ چونكە گێڕانەوەیان و ڕێگەنەدان بە بەندكردنی هەر یەكێكیان
ئۆتۆماتیكی دەبووە هۆی سەرلەنوێ باڵادەست بوونەوەی هێزی دوژمن.
ئیسلام كاری كرد بۆ تێكەڵكردنیان لە گۆمەڵگادا
و ووردە ووردە بەرزكردنەوەیان بۆ ئەوەی باری كۆمەڵایەتیان بەهێز بێت ئەگەر هەوڵیان
دا و چاكە و پارێزگایان پیشاندا و كارێكیان كرد كۆمەڵگا متمانەی بەهێز بێت پێیان و
ئیشیان كرد بۆ چاككردنی باری گوزەران و پایەی كۆمەڵایەتیان,ئەوا بێگومان ئیسلام یاسای
داناوە كە بەڵێننامە بنوسرێت لە نێوان بەندە و گەورەكەیدا یان لە نێوان گەورە و كەنیزەكدا
بۆ ئەوەی كاربكەن و بتوانن ئەو بڕە پارەیە بدەن كە خۆیانی پێ ڕزگار دەكەن. لە ڕێگەی
ئەم پرۆسەیەوە ئۆتۆماتیكی دەتوانن هۆكاری گوزەران و ژیانێكی شكۆدار بەدەست بهێنن دوای
ئەوەی كە لە ژێر دەسەڵاتی گەورەكەیان بوون كە پێویست بوو لەسەری خەرجییان بكێشێت. وە
توانینیان بۆ دانەوەی ئەم بڕە پارەیە بەشێوەیەكی كردارەكی دەیسەلمێنێت كە توانای خۆژیاندنیان
هەیە. وە گەورەكە بەبڕیاری یاسا ناچاردەبێت كە ڕازی بێت لەسەر ئەم بەڵێننامەیە ئەگەر
بەندە یان كەنیزەك ئارەزووی لێی هەبوو. واتە مەسەلەی گرتنیان مەسەلەیك نیە كە كۆتایی
نەیەت، ئەوەتا ئەم گرتن و بەندكردنە بەیەكێك لەم دوو ڕێگەیە كۆتایی پێ دێت كە بریتین
لە: چاكه (واتە ئازادكردنیان بەبێ بەرامبەر) یان وەرگرتنی فیدیە نەك شتێكی تر، وە
نووسینی بەڵێننامە دەكەوێتە چوارچێوەی فیدیەوە. قورئانی پیرۆز لەم بارەوە دەفەرموێت:
{فَإِذَا لَقِيتُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا فَضَرْبَ الرِّقَابِ حَتَّىٰ إِذَا أَثْخَنتُمُوهُمْ
فَشُدُّوا الْوَثَاقَ فَإِمَّا مَنًّا بَعْدُ وَإِمَّا فِدَاءً حَتَّىٰ تَضَعَ الْحَرْبُ
أَوْزَارَهَا ۚ ذَٰلِكَ وَلَوْ يَشَاءُ اللَّهُ لَانتَصَرَ مِنْهُمْ وَلَٰكِن لِّيَبْلُوَ
بَعْضَكُم بِبَعْضٍ ۗ وَالَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَلَن يُضِلَّ أَعْمَالَهُمْ}
(سورة محمد آية ٥)
"ئەوسا یان هەر بەچاكە ئازادیان كەن یان بەرخوێنیان
لێ بسێنن".
سەبارەت بە كەنیزەك، بێگومان ئەو سەردارەی كە ژمارەیەك
كەنیزە لەخۆی دەگرێت و توانای دارایی هەیە كە خواردنیان پێ بدات و پۆشاكیان بۆ بكات
ئەوا بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی شایستەی ئەوە دەبێت كە هاوسەرگیرییان لەگەڵدا بكات. هەڵبەت
لێهاتووی لە ڕووی داراییەوە هەمیشە گرنگترین بابەت بووە كە ئیسلام هانی پەیدابوونی
داوە كاتی هێنانی ئافرەتێك یان چەند ئافرەتێك. وە لەگەڵ بوونی ئەم لێهاتووییە وەك پێشتر
باسمان كرد ئۆتۆماتیكی هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو كەنیزەكەدا بە ڕێز لێ گرتنی و بەهێزكردنی
پێگە كۆمەڵایەتیەكەی دادەنرێت.
بێگومان ئیسلام هاوسەرگیری لەگەڵ ئافرەتی ئازادی
سنووردار كردووە و كۆت و پێوەندی بۆ داناوە كە كورتی كردوەتەوە لە چوار ژندا لەكاتێكدا
ڕێگەی داوە بە ژمارەیەكی دیاری نەكراوی كەنیزەك ئەمەش وەك هەلێكی تایبەت لەبەر بەرژەوەندی
ئەوان. ئەگەر كەنیزەك كە ئازادیەكەی كۆت و پێوەندی بۆ دانراوە لە ماڵی گەورەكەیدا بێ
بەش بێت لە هاوسەرگیری ئەمە ستەمێكی گەورەیە لەو دەكرێت و لەخۆوە پاڵی پێوە دەنرێت
بەرەو داوێنپیسی. ئەگەر گەورەكە ئارەزووی هێنانی هەبوو ئەویش ڕازی بوو ئەوا ئەمە دەبێت
باشترین ڕێگە بۆ كۆتایی پێهێنانی چیرۆكی گیرانەكەی.
هەڵبەت بەندە و كەنیزەك لە كۆمەڵگای ئیسلامیدا
گەيشتنە پلەیەكی مەزن تەنانەت مەسەلەی بەندە و كەنیزەك بوونیان بەرەو كزبوون و نەمان
چوو تا وای لێهات بەتەواوی نرخی نەما. هەڵبەت لەم بەندە و كەنیزەكانە هاوەڵی پێغەمبەریان
تیدا بووە، وە لەم كەنیزەكانە خێزانی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) هەبووە. هەروەها
بە درێژایی مێژووی ئیسلامی زانای زۆریان تێدا هەڵكەوتووە كە موسوڵمانان بەچاوی مەزنی
و گەورەییەوە بۆیان دەڕوانن هەتا ئەم ڕۆژگار و كاتە.
هەڵبەت هەندێ موسوڵمان وەكو هەندێ لە دوژمنانی
ئیسلام بەشێوەیەكی هەڵەخوێندنەوەیان كردووە بۆ ئەم بابەتە و پێیان وابووە تەنها بەگرتنەخۆی
كەنیزەك لەلایەن گەورەكەیەوە ئۆتۆماتیكی دەبێتە هۆكارێك بەدەستیەوە بۆ خۆشی و ڕابواردن
بەبێ هیچ یاسا و ڕێسایەك. قورئانی پیرۆز ئەم لۆجیكە لادەرە بەتوندی هەڵدەوەشێنێتەوە،
هەروەك ڕۆژێك لە ڕۆژان پرۆگرام و نەریتێك نەبووە لای موسوڵمانان.
وآخر
دعوانا أن الحمد لله ربِّ العالمين
بابەتەکە بە فایلی PDF
https://drive.google.com/open?id=0B2ycrmpfGLbJbWdHQ3JjVkJhdGs