پەڕەكان

أعلان الهيدر

Monday, July 24, 2017

الرئيسية تەفسیری ئایەتی ﴿الْخَبِيثَاتُ لِلْخَبِيثِينَ وَالْخَبِيثُونَ لِلْخَبِيثَاتِ…﴾

تەفسیری ئایەتی ﴿الْخَبِيثَاتُ لِلْخَبِيثِينَ وَالْخَبِيثُونَ لِلْخَبِيثَاتِ…﴾

أَعُوذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ
﴿الْخَبِيثَاتُ لِلْخَبِيثِينَ وَالْخَبِيثُونَ لِلْخَبِيثَاتِ وَالطَّيِّبَاتُ لِلطَّيِّبِينَ وَالطَّيِّبُونَ لِلطَّيِّبَاتِ أُولَئِكَ مُبَرَّءُونَ مِمَّا يَقُولُونَ لَهُمْ مَغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ﴾ (النور)
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
ئەم ئایەتە پیرۆزە چوار ڕاڤەی بۆ کراوە:
یەکەم: ژنانی پیس و ناپاك بۆ پیاوانی پیس و ناپاكن، وه‌ پیاوانی پیس و ناپوختیش بۆ ژنانی پیس و ناپاكن.
ئەم ڕاڤەیە لە ناو خەڵکیدا زۆر بڵاوە، بەڵام ڕاڤەیەکی هەڵەیە؛ چونکە پێچەوانەی واقع و عەقڵە. لەڕووی واقعەوە دەبینین هەندێ جار مێرد یان ژن یەکێكیان باش و ئەوی تریان خراپە، وە قورئانی پیرۆز باسی خێزانی هەردوو پێغەمبەر (لوط و نووح)مان بۆ دەکات کە بێ باوەڕ بوونە و لە ڕیزی تاوانکاراندا بوونە، ئایا دەکرێ بڵێین ئەو دوو پێغەمبەرە تاوانکار و خراپ بوونە (حاشاهما). هەروەها لە ڕووی عەقڵیشەوە مرۆڤی (ناپاك) هەندێ جار خۆی وەکو پاك نیشان دەدات بەتایبەتیش لە پێش هاوسەرگیریدا. بەڵام ئەگەر بڵێین لەدوای هاوسەرگیری پاك و پیس پێكەوە کۆنابنەوە و سەرەنجامیان جیابوونەوەیە؛ ئەوا ئەم واتایە دروستە.
دووەم: کردەوە خراپەکان بۆ کەسە ناپاکەکانە (واتە ئەوان خراپەکارن)، وە کەسە ناپەکەکان کردەوەیان خراپە… کردەوە باشەکانیش بۆ کەسە باشەکانە…
سێیەم: وتە خراپەکان بۆ کەسە ناپاکەکانە (واتە ئەوان خراپە دەڵێن)، وە کەسە ناپەکەکان وتەكانیان خراپە… وتە باشەکانیش بۆ کەسە باشەکانە… (ئەمە ڕاڤەی ئیبن عەبباسە)
بەڵگەش بۆ ئەمە خوای گەورە ڕاستەوخۆ بەدوایدا دەفەرموێت: ﴿أُوْلئِكَ مُبَرَّءُونَ مِمَّا يَقُولُونَ﴾، واته: ئه‌مانه‌ دوورو به‌رین له‌و تۆمه‌تانه‌ی ناپاكان ئه‌یڵێن و ڕه‌واجی پێ ئه‌ده‌ن.
الفراء دەڵێت مەبەست پێی ئەوەیە (عائيشه‌ و صه‌فوان) دوور و به‌رین له‌و تۆمه‌ته‌.
چوارەم: هەندێكيش لە ئەهلی تەئویل و ڕۆحانیات دەڵێن: مەبەست لە ﴿الخبيثات﴾ دونیایە، و ﴿الطيبات﴾ دواڕۆژە.

وآخرُ دعوانا أنِ الحمدُ لله رب العالمين

تایبەت

مەسیحی ناسیرەیی (عليه السلام) لە هيندستان

لەم لینکەوە کتێبەکە دابگرە: https://www.ahmadiyya-islam.org/krd/books/%d9%85%db%95%d8%b3%db%8c%d8%ad%db%8c-%d9%86%d8%a7%d8%b3%db%8c%d8%b1%db...

Powered by Blogger.