وه‌ڵام: پێش ئه‌وه‌ی بچینه سه‌ر جیاوازییه‌كان
پێویسته خاڵه هاوبه‌شه‌كان باسبكه‌ین كه ئه‌مانه‌ن:
باوه‌ڕبوون به گشت بنه‌ماكانی باوه‌ڕ-
ئەڕکانی ئیمان- وبنه‌ماكانی- ئەڕکانی - ئیسلام.
باوه‌ڕبوون به قورئانی پیرۆز وه‌ك
ئه‌وه‌ی كه هه‌یه.
خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه
وسلم) وڕێزگرتن له هاوه‌ڵان (رضي الله عنهم)، پێشخستنی (صحیح البخاري) به سه‌ر هه‌موو
كتێبه‌كانی تری فه‌رمووده‌دا... ئه‌مانه وچه‌نده‌ها خاڵی تر.
گرنگترین خاڵه جیاوزه‌كانیش ئه‌مانه‌ن:
1. ئێمه باوه‌ڕمان وایە کە پێغه‌مبه‌ر
عیسای كوڕی مه‌ریه‌م (علیه السلام) مردوە وهه‌رگیز ناشگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م دونیایه،
بەڵام مه‌به‌ست له وشه‌ی "نزول" وه‌ك له فه‌رمووده‌دا هاتووه هاتنی كه‌سێكه
له ئوممەتی ئیسلام کە لە ژیان وئاکاری بە پێغەمبەر عیسا دەچێت ، كه ئیمامی مه‌هدییه
ئه‌ویش حه‌زره‌تی "میرزا غوڵام ئه‌حمه‌ده" (علیه السلام)، به‌واتایه‌كی
تر: ئێمه باوه‌ڕمان به هاتنی مه‌سیح وئیمامی مه‌هدی كرد به‌ڵام ئه‌وان باوه‌ڕیان پێى
نییه.
2. باوه‌ڕمانوایه موحه‌ممه‌د (صلى
الله عليه وسلم) كۆتا پێغه‌مبه‌ری خاوه‌ن شه‌ریعه‌ته، بۆیه هه‌رگیز هیچ پێغه‌مبه‌رێك
له‌لایه‌ن خواوه نایات كه حوكمێك یان زیاتری قورئان بسڕێته‌وه.
بۆیه ئێمه حاشاو نكۆڵی له دابه‌زینی
مه‌سیحێک ده‌كه‌ین كه ئازادی دینی ده‌سڕێته‌وه و به خه‌ڵكی ده‌ڵێت یان ئیسلام هه‌ڵبژێرن یان ئه‌تان كوژم! وە ئه‌مه بۆچوونی
زۆرێك له ئه‌هلی سوننه‌یه.
3. باوه‌ڕمانوایه قورئان نه‌سخی تێدا
نییه به هیچ جۆرێك، به‌ڵام ئه‌هلی سوننه جیاوازییان تێدایه هه‌ندێك باوه‌ڕی به یه‌ك
جۆری نه‌سخ هه‌یه وهه‌ندێك به دوو جۆر وهه‌ندێكیشیان به سێ جۆر له نه‌سخ.
4. باوه‌ڕمان به ئازادی دینی هه‌یه،
كه‌سێك له دین هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وكاره‌ی ناكوژرێت، وهیچ سزایه‌ك بۆ كه‌سی
(نوێژنه‌كه‌ر یان وازهێنه‌ر لێی یان به‌ڕۆژوو نه‌بوو یان وازهێنه‌ر له هه‌ر دروشمێكی
تری ئیسلامی) نییه، به‌ڵكو سزایان ته‌نها له ڕۆژی دواییدایه.
5. باوه‌ڕمان به تێكۆشانی به‌رگری
(الجهاد الدفاعي) هه‌یه، ونكۆڵی له هێرشكردن ئه‌كه‌ین، به‌واتایه‌كی تر: ئیسلام فه‌رمانی
نه‌كردووه به كوشتنی هه‌موو خه‌ڵكی، به‌ڵكو ته‌نها فه‌رمانی كردووه به كوشتنی ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه ده‌ستدرێژكار وسته‌م ده‌كه‌ن.
6. باوه‌ڕمان به كۆتا هاتنی دۆزه‌خ
هه‌یه، ودۆزه‌خ وه‌ك به‌هه‌شت نییه كۆتایی نه‌یەت به‌ڵكو كاتێك دێت به كۆتا دێت.
ئه‌م خاڵانه گرنگترین جیاوازییه‌كانه،
بۆ هەموو ئەو خاڵانەی سەرەوەش بەڵگەی قورئانی وفەرموودە وعەقڵی و واقیعیمان هەیە.
.......................
بابەتەکە بە فایلی PDF
بابەتەکە بە فایلی PDF