پەڕەكان

أعلان الهيدر

Friday, July 7, 2017

الرئيسية مانگ گیران و خۆرگیران لە ڕەمەزان دا دوو بەڵگەی ڕاستگۆیی ئیمامی مەهدین

مانگ گیران و خۆرگیران لە ڕەمەزان دا دوو بەڵگەی ڕاستگۆیی ئیمامی مەهدین



بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ

هەواڵی مانگ گیران و خۆر گیران لە زەمەنی (مەسیحی ئاخر زەماندا = ئیمامی مەهدی) لە کتێبی پیرۆز (پەیمانی کۆن و نوێ)، و قورئان و فەرموودەدا هاتووە. سەرەتا لە کتێبی پیرۆز، (پەیمانی کۆن، سفر إِشَعْيَاءَ، الإصحاح 13): "9 هُوَذَا يَوْمُ الرَّبِّ قَادِمٌ، قَاسِيًا بِسَخَطٍ وَحُمُوِّ غَضَبٍ، لِيَجْعَلَ الأَرْضَ خَرَابًا وَيُبِيدَ مِنْهَا خُطَاتَهَا. 10 فَإِنَّ نُجُومَ السَّمَاوَاتِ وَجَبَابِرَتَهَا لاَ تُبْرِزُ نُورَهَا. ((تُظْلِمُ الشَّمْسُ)) عِنْدَ طُلُوعِهَا، ((وَالْقَمَرُ لاَ يَلْمَعُ)) بِضَوْئِهِ". واته: "9 ئەوەتا ڕۆژی خوداوەند دێت سەختە، توندوتیژ و تووڕەیی بە جۆشە، بۆ ئەوەی زەوی بکات بە ویرانە و گاناهبارانی لێ ببڕێتەوە. 10 چونکە ئەستێرەکانی ئاسمان و کلوەکانی رووناکیانیان دەرناخەن، خۆر لە کاتی هەڵاتنی تاریك دادێت مانگیش ڕووناکیەکەی نادرەوشێتەوە". (چاپی ئەزموونی 12/02/2012)
هەروەها لە سفری (یوئێل، الإصحاح 2) دا هاتووە: "10 قُدَّامَهُ تَرْتَعِدُ الأَرْضُ وَتَرْجُفُ السَّمَاءُ. اَلشَّمْسُ وَالْقَمَرُ يُظْلِمَانِ، وَالنُّجُومُ تَحْجُزُ لَمَعَانَهَا". واتە: "10 لەبەردەمی‌دا زەوی دەلەرزێت، ئاسمانەکان دەهەژێن، خۆر و مانگ تاریك دەبن و ئەستێرەکان تریسکی خۆیان رادەگرن". (چاپی ئەزموونی 12/02/2012)
هەروەها لە کتێبی پیرۆز (پەیمانی نوێ) ئینجیلی مەتتا (الإصحاح 24) مەسیح دەڵێت:
"29 «وَلِلْوَقْتِ بَعْدَ ضِيقِ تِلْكَ الأَيَّامِ تُظْلِمُ الشَّمْسُ، وَالْقَمَرُ لاَ يُعْطِي ضَوْءَهُ، وَالنُّجُومُ تَسْقُطُ مِنَ السَّمَاءِ، وَقُوَّاتُ السَّمَاوَاتِ تَتَزَعْزَعُ. 30 وَحِينَئِذٍ تَظْهَرُ عَلاَمَةُ ابْنِ الإِنْسَانِ فِي السَّمَاءِ. وَحِينَئِذٍ تَنُوحُ جَمِيعُ قَبَائِلِ الأَرْضِ، وَيُبْصِرُونَ ابْنَ الإِنْسَانِ آتِيًا عَلَى سَحَاب السَّمَاءِ بِقُوَّةٍ وَمَجْدٍ كَثِيرٍ".
واتە: "29 یەکسەر دوای تەنگانەی ئەو ڕۆژانە، خۆر تاریك دەبێت، مانگ ڕووناکیەکەی نادات، ئەستێرەکان لە ئاسمان دەکەون، هێزەکانی ئاسمان دەهەژێن. 30 لەو کاتە نیشانەی کوڕی مرۆڤ [مەسیح] لە ئاسمان‌دا دەردەکەوێت، ئەوسا هەموو هۆزەکانی زەوی شیوەن دەگێڕن، {کوڕی مرۆڤ دەبینن بەسەر هەوری ئاسمان‌دا بە هێز و شکۆیەکی گەورەوە دێت}" (چاپی ئەزموونی 12/02/2012)
مانگ گیران و خۆر گیران لە قورئانی پیرۆزدا: خوای گەورە ئەفەرموێت: {وَخَسَفَ الْقَمَرُ (*) وَجُمِعَ الشَّمْسُ وَالْقَمَرُ} (سورة القيامة)
واته: "وه‌ مانگ گیراو تاریك بوو * وه‌ ڕۆژ و مانگ کۆ کرانه‌وه‌".
ئەم ئایەتانە باسی شوێنەوارەکانی (آثار)ی قیامەت دەکەن نەوەکو هەواڵەکانی (أخبار) قیامەت! هەموو دەزانین لە قیامەتی گەورەدا زەوی و ئاسمانەکان تێكدەچن و ناگەڕێنەوە بۆ حاڵەتی پێشووی خۆیان، بەڵام لە مانگ گیران خۆرگیران دا بەو جۆرە نییە.
هەروەها لە فەرموودەدا هاتووە: "إِنَّ لَمَهْدِيِّنَا آيَتَيْنِ لَمْ تَكُونَا مُنْذُ خَلَقَ اللَّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ, يَنْخَسِفُ الْقَمَرُ لَأَوَّلِ لَيْلَةٍ مِنْ رَمَضَانَ, وَتَنْكَسِفُ الشَّمْسُ فِي النِّصْفِ مِنْهُ, وَلَمْ تَكُونَا مُنْذُ خَلَقَ اللَّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ" (سنن الدارقطني)
بڕگەی: "لَمْ تَكُونَا مُنْذُ خَلَقَ اللَّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ". مەسیحی مەوعود (عليه السلام) لە ڕوونکردنەوەی ئەم بڕگەیەدا دەفەرموێت: "فەرموودەکەی (الدارقطني) ناڵێت خۆرگیران و مانگ گیران هەرگیز لە پێشتر ڕوویان نەداوە، بەڵکو بە ئاشکرا ڕایدەگەیەنێت ئەم دوو ڕووداوە لە پێشوودا ڕوویان نەداوە وەکو بەڵگە (آیه) بۆ هیچ کەسێك؛ چونکە دەستەواژەی (لم تکونا) بە شێوەی (مؤنث) دەگەڕێتەوە بۆ "آیَتَینِ"، واتە ئەم دوو ئایەتە لە پێشوودا ڕوویان نەداوە، خۆ ئەگەر مەبەست پێی ئەوە بوایە ئەم دوو ڕووداوە لە پێشوودا ڕوویان نەداوە، ئەوا بە شێوەی (مزکر) دەیفەرموو: "لم یکونا"... کەواتە ئەگەر کەسێك بە بەڵگە ووتی مانگ گیران و خۆرگیران پێشتر چەندەها جار ڕوویاداوە، ئەوا پێویستە لەسەری بیسەلمێنێت کە کەسێك هەبوو بێت بانگەشەی مەهدی بوونی کرد بێت، کە مانگ گیران و خۆرگیران بوو بن بە دوو ئایەت بۆ سەرخستنی..." (الخزائن الروحانية ص 23, چشمه معرفة "ينبوع المعرفة").
لە ساڵی 1889 مەسیحی مەوعود (علیه السلام) کۆمەڵێكی دروست کرد بەناوی (الجماعة الإسلامية الأحمدية)... دوای پێنج ساڵ مانگ گیران و خۆرگیران ڕوویان دا وەکو دوو ئایەت بۆ ڕاستاندنی ئەم کۆمەڵە.

والحمد لله رب العالمين


بابەتەکە بە فایلی PDF

https://drive.google.com/open?id=0B2ycrmpfGLbJY1BVbVFMUGxCdW8

تایبەت

مەسیحی ناسیرەیی (عليه السلام) لە هيندستان

لەم لینکەوە کتێبەکە دابگرە: https://www.ahmadiyya-islam.org/krd/books/%d9%85%db%95%d8%b3%db%8c%d8%ad%db%8c-%d9%86%d8%a7%d8%b3%db%8c%d8%b1%db...

Powered by Blogger.