پەڕەكان

أعلان الهيدر

Thursday, July 6, 2017

الرئيسية ئایا مەبەست لە بڕینی دەستی دز قرتاندنى دەستيیەتی یان ڕێگرییەتی لە دزی؟

ئایا مەبەست لە بڕینی دەستی دز قرتاندنى دەستيیەتی یان ڕێگرییەتی لە دزی؟



بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ

بە گشتی ئەحکامەکانی قورئانی پیرۆز پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) وهاوەڵانی بەڕێز جێبەجێیان کردوون، و جیل لە دوای جیل جێبەجێ کراون، بۆیە ئێمە لەگەڵ ئەوەدا نین ئەو ئەحکامانە بگۆڕێن بەناوی تازەگەری و خوێندنەوەی نوێ!!
بۆیە دەڵێین: بەڵێ، بڕینی دەست بریتیە لە قرتاندن، وە مەبەستی ئایەتەكە برینداركردن نیە وەکو هەندێك بانگەشەی بۆ دەکەن، دەست بریتیە لە خوار مەچەك تاكو كۆتایی پەنجەكان، وە بڕینی دەست بریتیە لە سزای ژن وپیاوی دز وەكو یەك، كە بریتیە لە سنورێك لە سنورەكانی خوا كە نابێت كەمتەرخەمی تێدا بكرێت و بە سووك سەیر بكرێت. هەڵبەت ئەم حوكمە لەم ئایەتە پیرۆزەدا هاتووە: "هەركەسێكی دزی بكا -نێربێ یان مێ فەرقی نیە- لە سزای دزی كردنێ دەبێ هەردووكيان دەستیان ببڕن، كە ئەمەش تەنبێ كردنە لە خوداوە، خودا خاوەن دەسەڵاتی لە كارزانە" (المائدة 39)
بەڵام دەبێت ئاگاداری كۆمەڵێك بابەت بین كە پەیوەستن بە جێبەجێ كردنی ئەم سزايەوە كە بریتین لەمانەی خوارەوە:
1- سزاكە بۆ "پیاوی دز" و"ئافرەت
ی دز"ە، كە بریتیە لە شێوگی بكەر (اسم فاعل). لە ئایەتەكەدا بەم شێوازە بەكارهاتووە بۆ ئەوەی مانای ئەو كەسە بگەیەنێت كە خووی گرتووە بە دزیكردنەوە یان ڕاهاتووە لەسەر ئەم كارە دزێوە بەجۆرێك كە بتوانرێت پێی بوترێت "دز". ئایەتە پیرۆزەكە بەشێوەى فعل (سَرَقَ، سَرَقَتْ) نەیفەرمووە: "ئەو پیاوەی دزی كرد" یان "ئەو ئافرەتەی دزی كرد" لەبەرئەوە دادگەری نیە كە ئەم سزایە جێبەجێ بكەین بەسەر كەسێكدا كە شتێكی سادەی دزی بێت یان خووی نەگرتبێت بە دزیكردنەوە.
2- ئەم سزایە كاربەدەستی فەرمانڕەوا جێبەجێی دەكات ونابێت بەشێوەی تاكەكەسی جێبەجێ بكرێت.
3- دەرگای لێخۆش بوون كراوەیە بۆخاوەنی ماف كە خۆش بێت لە كەسی دز یان پێك بێت لەگەڵیدا، ئەگەر بیەوێت دەتوانێت ڕادەستی كاربەدەستانی نەكات یان لێی خۆش بێت، تەنانەت پاش ڕادەست كردنیشی دەتوانرێت بەگوێرەی دید وتێڕوانینی كاربەدەست سزاكەی سووك بكرێت وسزا هەرە توندەكەی بەسەردا جێبەجێ نەكرێت.
ئافرەتێك دزی لە ماڵی مەسیحی مەوعود کرد.. دزەکە کەسێکی نەزان بوو بۆیە شڵەژا بوو و ڕەنگی تێکچبوو... بۆیە بە شێوەیەکی نا ئاسایی سەیری ئەملاو وئەولای ئەکرد، کەسێکی زیرەك یەکسەر هەستی پێکرد و خێرا ڕایگرت و بەهۆیەوە ژاوەژاو دروست بوو و خەڵکی لێکۆبوویەوە و سەرزەنشتیان دەکرد هەتا مەسیحی مەوعود بەهۆی شتێکەوە هاتە دەرەوە، پرسیاری کرد دەربارەی ئەوەی ڕوویداوە، ئەوانیش چیرۆکەکەیان بۆی باس کرد.
ئینجا مەسیحی مەوعود فەرمووی:
"بێگومان هەژارە، بۆیە شتێکی پێبدەن، و ئامۆژگاریشی بکەن، کار بە سیفەتی خوا داپۆشەر (الستار) بکەن" (سيرة المسيح الموعود - عليه السلام - للأستاذ الشيخ يعقوب علي عرفاني ج1 ص 105 - 106)
4- ئەم ئایەتە مانایەكی تری مەعنەوی لەخۆی دەگرێت كە پێكهاتووە لە ڕێنماییەك بۆ خاوەنی ماف بە جۆرێك دەتوانێت كە ڕێگری بكات لە دزەكە -كە شتێكی سادەی دزیوە- جارێكی تر ئەم كارە دزێوە دووبارە نەكاتەوە، یان بە دەركردنی لەسەر كار ئەگەر كاربكات لەلای وەك سزایەك بەرامبەر دزیەكەی، یان بە كەمكردنەوە وكۆتكردنی دەسەڵاتەكانی بەجۆرێك دەستی نەگات بەو سامان وكەلوپەلانەی كە دزی لێ كردووە. ئەم دەركردن وكۆت و پێوەنكردنە بریتیە لە دەست بڕینی مەعنەوی، كە دیسان ئەمەش بە سزایەك دادەنرێت كە لە ڕێگەی ئەم سزاوە كابرای دز كارەكەی یان پلە وپایەكەی لە كیس دەچێت.
5- ئامانجی ئەم سزایە بریتی نیە لە بڕینی دەستی سواڵكەر و دزە بچوكەكان، بە كەمێك ڕامان دەتوانرێت مەودای گرنگی سزایەكی لەم شێوەیە بزانرێت بەسەر دزە ڕاستەقینەكانەوە لە خاوەن پلە وپایەكان ئەوانەی كە سەروەت وسامان وچارەنووسی میللـەتان دەدزن وبەهۆی چاوچنۆكی وچڵیسییانەوە ئابوورى وڵاتەكانیان نابووت دەكەن. بێگومان ئەم كەسانە ئەگەر بزانن كە ئاكامیان بریتیە لە بڕینی دەستیان (ئەو كەسانەی كە دزی دەكەن بۆئەوەی بەهرە وەربگرن لە سامان وخۆشیە دنیاییەكان) بە توندی دەسڵەمێنەوە و وازدەهێنن لەو چڵێسی و چاوچنۆكییەی كە هەیانە، وە ڕەنگە بیركردنەوە لەم سزایە بیانگێڕێتەوە بۆ ڕێگەی ڕاست.

وآخِرُ دَعوانَا أنِ الحَمدُ للهِ رَبِّ العَالَمِينَ

تایبەت

مەسیحی ناسیرەیی (عليه السلام) لە هيندستان

لەم لینکەوە کتێبەکە دابگرە: https://www.ahmadiyya-islam.org/krd/books/%d9%85%db%95%d8%b3%db%8c%d8%ad%db%8c-%d9%86%d8%a7%d8%b3%db%8c%d8%b1%db...

Powered by Blogger.