بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
خوای گەورە دەربارەی باس وخواسی پێغەمبەرانی پێشوو
ئەفەرموێت: {لَقَدْ كَانَ فِي قَصَصِهِمْ عِبْرَةٌ لِأُولِي الْأَلْبَابِ} (يوسف).
واتە: "بهڕاستیی باسی بهسهرهاتی ئهو پێغهمبهرانه
وخراپی قهومهکانیان وسهرهنجامی دژواریان، چهندین پهند وعیبرهتی تیادایه بۆ
ئهو کهسانهی که خاوهن بیروهۆشن" (تەفسیری گوڵشەن).
وە خوای گەورە فەرمانمان پێدەکات پەند وئامۆژگاری
وەربگرین له هەڵەی بێباوەڕان بە درێژایی مێژوو، خوای گەورە ئەفەرموێت: {قَدْ خَلَتْ
مِنْ قَبْلِكُمْ سُنَنٌ فَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَانْظُروا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ
الْمُكَذِّبِينَ* هَذَا بَيَانٌ لِلنَّاسِ وَهُدًى وَمَوْعِظَةٌ لِلْمُتَّقِينَ} (آل
عمران).. واتە: " بهڕاستی پێش ئێوه چهندان یاسا وبهرنامه تێپهڕیوه (لهلایهن
خواوه که سهرئهنجام ئیماندارانی سهرخستووه و کافرانی لهناو بردووه) ده ئێوهش
به زهویدا بگهڕێن و تهماشا بکهن وئینجا سهرنج بدهن و وردببنهوه: بزانن سهرئهنجامی
ئهوانه چۆن بووه که بهرنامهی پێغهمبهرانی خوایان به درۆ زانیوه* ئا ئهمهی
که باسکرا بهیاننامه وڕوونکردنهوهیه بۆ خهڵکی به گشتی وڕێنمووبهخش وئامۆژگاریشه
بۆ پارێزکاران به تایبهتی". (تەفسیری ئاسان).
بۆیە پێویستە مێژووی ئەو پێغەمبەرانە وشوێنکەوتوانیان
بخوێنین بۆ ئەوەی سوودیان لێوەرگرین، هاوکات بە شارەزا بوونمان لە ژیانی بێباوەڕان
دەتوانین خۆمان بپارێزین لەو هەڵانەی کە بێباوەڕان کردوویانە بەرامبەر پێغەمبەران
(عليهم الصلاة والسلام).گومانی تێدا نیه نەوەی ئیسڕائیل هەتا هاتنی مەسیح (علیه السلام)
چاوەڕێی سێ کەسایەتیان دەکرد؛ ئەوانیش بریتی بوون لە: دابەزینی پێغەمبەر ئەلیاس لە
ئاسمانەوە، پاشان هاتنی مەسیحى چاوەڕوانکراوی ئیسڕائیلی، وە هاتنی پێغەمبەرێك (مەبەست
پێى پێغەمبەرێکی خاوەن شەریعەتە چونکە هاوشێوەی مووسایە).جووەکان دێنە لای یەحیای خەڵك
لە ئاوهەڵکێش (يوحنا المعمدان) وپرسیاری لێ دەکەن تا بزانن ئایا ئەم کام لەو سێ پێغەمبەرە
چاوەڕوانکراوەیە: " 19.. کاتێ جوولەکەکانی قودس هەندێ کاهین ولاوییان نارد بۆ
ئەوەی پرسیاری لێ بکەن: تۆ کێیت؟ 20 ئەو بەبێ دوودڵی دانی پیاناو ووتی: (من مەسیح نیم)
21 ئینجا لێیان پرسی: ئەی تۆ کێیت؟ ئەلیاسی؟ ووتی: نەخێر! ئەو نیم. ووتیان: ئایا پێغەمبەرەکەی؟
ووتی: نەخێر." (یۆحەننا 1 : 19ـ21)
ئێستا زانیمان کە ئەبێ یەکەمجار ئەلیاس لە ئاسمانەوە
دابەزێ ئینجا مەسیح دێت پاشان پێغەمبەرەکە، بەڵام کاتێك عیسای کوڕی مەریەم فەرمووی:
من مەسیحی چاوەڕونکراوم چی ڕوویدا؟؟!!
"سَأَلَهُ تَلاَمِيذُهُ قَائِلِينَ: «فَلِمَاذَا
يَقُولُ الْكَتَبَةُ: إِنَّ إِيلِيَّا يَنْبَغِي أَنْ يَأْتِيَ أَوَّلاً؟» 11فَأَجَابَ
يَسُوعُ وَقَالَ لَهُمْ:«إِنَّ إِيلِيَّا يَأْتِي أَوَّلاً وَيَرُدُّ كُلَّ شَيْءٍ.
12وَلكِنِّي أَقُولُ لَكُمْ: إِنَّ إِيلِيَّا قَدْ جَاءَ وَلَمْ يَعْرِفُوهُ، بَلْ
عَمِلُوا بِهِ كُلَّ مَا أَرَادُوا. كَذلِكَ ابْنُ الإِنْسَانِ أَيْضًا سَوْفَ يَتَأَلَّمُ
مِنْهُمْ». 13حِينَئِذٍ فَهِمَ التَّلاَمِيذُ أَنَّهُ قَالَ لَهُمْ عَنْ يُوحَنَّا
الْمَعْمَدَانِ.}واتە: " 10 ئینجا قوتابیەکانی لێیان پرسی: (ئەی باشە بۆچی مامۆستایانی
شەریعەت دەڵێن. دەبێ ئەلیاس یەکەمجار بێت؟). 11 عیسا وەڵامی دانەوە ووتی: (ئەمە ڕاستە،
ئەلیاس دێت وهەموو شتێ دەخاتەوە شوێنی خۆی. 12 بەڵام پێتان دەڵێم: ئەلیاس هات ونەیان
ناسی، چیان ویست پێیانکرد، هەروەها ڕۆڵەی مرۆڤیش بەدەستیانەوە دەکەوێتە بەر ئازار)".
(مەتتا 17 : 10ـ13).
وه مەسیح فەرمووی: "13لأَنَّ جَمِيعَ الأَنْبِيَاءِ
وَالنَّامُوسَ إِلَى يُوحَنَّا تَنَبَّأُوا. 14وَإِنْ أَرَدْتُمْ أَنْ تَقْبَلُوا،
فَهذَا هُوَ إِيلِيَّا الْمُزْمِعُ أَنْ يَأْتِيَ. 15مَنْ لَهُ أُذُنَانِ لِلسَّمْعِ
فَلْيَسْمَعْ".
واته: "13 شەریعەت وهەموو پێغەمبەران، تاهاتنی
یەحیا پێشبینیان کردووە. 14 ئەگەر بڕوا دەکەن، ئەم یەحیایە ئەو ئەلیاسەیە کە چاوەڕێی
گەڕانەوەی دەکرێت. 15 ئەوەی گوێی هەیا بۆ گوێ گرتن با گوێ بگرێ!". (مەتتا 11
: 13ـ15).
ئەگەر ئێستا لە خۆمان بپرسین ئایا ئەگەر ئێمە بووینایه
بەو وەڵامەی مەسیح قایل دەبووین لە کاتێکدا ئەلیاس دانەبەزیوە کەچی عیسا بانگەشەی مەسیح
بوون ئەکات!! یاخود ئێمەش پاڵپشتی ئەو زانایانەمان دەکرد کە مەسیحیان کافر کرد وداوایان
لە دەسەڵاتداران کرد لە خاچ بدرێت!!ئەی لە خۆمان بپرسین: ئایا ئەمان توانی قبوڵی تەئویلەکەی
بکەین کاتێك هەموو چاوەڕوانی دابەزینی پێغەمبەرێکن له ئاسمانەوە بەڵام عیسا فەرمووی:
مەبەست لە دابەزینی ئەو پێغەمبەرە هاتنی یەحیای خەڵك لە ئاوهەڵکێشە.بە بێ دوودڵی ئەڵێم:
ئەوانەی ئەمڕۆ باوەڕ بە مەسیحی بەڵێندراوی ئەم ئوممەتە ناکەن ئەگەر لە سەردەمی عیسای
کوڕی مەریەمدا بوونایە بە بێگومان باوەڕیان بە مەسیحیش نەدەکرد.وە پێیان دەڵێم: (میرزا
غوڵام ئەحمەد) ئەو مەسيحەیە کە چاوەڕێی گەڕانەوەی دەکرێت، ئەوەی گوێی هەیا بۆ گوێ گرتن
با گوێ بگرێ!
هەروەها لەلایەکی ترەوە بەنی ئیسڕائیل سوور بوون
لەسەر ئەوەی کە ئەبێ مەسیح لە هۆزی (لاوی) بێت، بەڵام مەسیح لەو هۆزە نەبوو.. ئەمڕۆش
ئەبینین بە هەمان شێوە شێخ ومەلا وزانایان ئەڵێن: ئەبێ مەهدی بێت و لە نەوەی حەسەن
یان حوسێن بێت، لە کاتێکدا پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئەفەرموێت: سەلمان لە
ئێمەیە (آل البیت)ـە.
وە هەروەها پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم)
ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە که کاتێك ئیمان له زەویدا کزولاواز دەبێت و بە جۆرێك بەرز ئەبێتەوە
بۆ ئاسمان لەلایەن نەوەی فارسەوە جارێکی دی ئیمان دەگەڕێتەوە بۆ زەوی.. بێگومان ئەو
کەسەش کە خوای گەورە بەهۆیەوە ئیمانی گێڕایەوە ئیمامی مەهدی ومەسیحی چاوەڕوانکراوە
(حەزرەتى میرزا غوڵام ئەحمەد).
هەروەها نەوەی ئیسڕائیل سوور بوون لەسەر ئەوەی
ئەبێ مەسیحی چاوەڕوانکراو پاشا بێت و لە چاوتروکانێکدا وەك دەوترێت (دنیا بکات بە شامی
شەریف!).. ئەمڕۆش دەبینین شێخ ومەلا وزانایان بەهەمان شێوە چاوەڕێی ئیمامی مەهدی دەکەن
تا سەرکردایەتیان بکات وشەڕ هەڵبگیرسێنێت ودەستکەوتی دنياییان بەسەردا دابەش بکات!!
بەڵام ئەم بۆچوونە تەواو پێچەوانەیە لەگەڵ سوننەتی خوادا لە ناردنی پێغەمبەران.. چونکە
وەکو دەزانین هەموو پێغەمبەران ئازاری زۆریان چەشتووە وئارامی زۆریان گرتووە لەسەر
ناڕەحەتی گەلەکانیان بەڵام نەبیستراوە تا ئێستا پێغەمبەرێك هات بێت ودەستی بە کوشتاری
خەڵکی کرد بێت!! بەڵکو شمشێری پێغەمبەران بریتی بووە لە بەڵگە بەهێزەکانیان بەرامبەر
بە نەیارانیان, وە پێغەمبەران شمشێریان هەڵنەگرتووە مەگەر یەکەمجار نەیاران شمشێریان
هەڵگرتبێت بەرامبەریان، وە بێگومان بەرگریکردنيش کارێکی ڕەوایە. وە ئەمڕۆ هەر کاتێک
بانگی زانایان دەکەین بۆ باوەڕهێنان بە مەسیحی چاوەڕوانکراو: پهنجهیان دهخەنه گوێچکهیانهوه
تا نهبیستن، جلهکانیان بهسهر خۆیاندا دهدەن تا نهمانبینن، زۆر سوورن لهسهر
بێ باوهڕی وخۆیان بهزل دهزانن ولووت بهرزن.. نەك هەر ئەوەندە بەڵکو هانی خەڵکیش
دەدەن بۆ ئەوەی گوێمان لێنەگرن لەم کارەشیاندا شوێنی کافرانی مەککە کەوتوون کاتێك ئەیان
ووت: "گوێ مهگرن بۆ ئهم قورئانه"؛ بەڵام ئێمە هەمیشە بانگیان ئەکەین بۆ
گفتوگۆی بنیاتنەر و بۆ ئەوەی گوێبیستی بەڵگەکانمان بن وئێمەش گوێیان لێبگرین وگفتوگۆ
بکەین. وە بەردەوام مەسیحی بەڵێندراو (میرزا غوڵام ئەحمەد) بانگی ئەکردن وداوای ئەکرد
سەردانی بکەن ولە نزیکەوە گوێبیستی بن، بەڵام ئەوان بەردەوام ئەیانەوێ بانگەشەکەی بشێوێنن
و بەشێوازێکی نەخوازراو وقێزەون وەسفی ئەکەن و بەوپەڕی خراپی ئەیدەن بە گوێی خەڵکیدا
وئاگاداریان دەکەنەوە کە گوێمان لێ نەگرن.
وَآخِرُ دَعْوَنا أَنِ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ
الْعَالَمِينَ
بابەتەکە بە فایلی PDF