ئەڵقەی چوارەم
هەستانەوەی مەسیح لە مردن بە جەستەی شكۆمەندهەستانەوەی مەسیح لە مردن بە جەستەی شكۆمەند
تێبینی: جەستەی شكۆمەند بریتیە لە جەستەیەكی تر كه جیاوازە
لەم جەستەیەی كە مرۆڤ لە دنیادا هەیەتی، جەستەی شكۆمەند جەستەیەكی هەمیشەیی و كامڵ
و بێ عەیب و نەمرەو هەلومەرجە دنیاییەكان كاری تێناكات و دوورە لە پێویستیەكانی جەستەی
لەناوچووی مرۆیی.
لە كتێبخانەی مەسیحیدا نووسراوە كە یەسوع ڕۆژی جومعە لەخاچدرا
بەدەستی ڕۆمان پاش ئەوەی كە سەركردە ئایینیەكانی یەهوود ڕادەستی حاكمی ڕۆمانی (بیلاتۆسی
بەنتی)یان كرد بە تۆمەتی ئەوەی كە گەل هاندەدات دژی قەیسەر، وە لە ڕۆژی سێهەمدا، واتە
ڕۆژی دووشەممە، لەناو مردووەكاندا هەستایەوەو زیندووبوویەوە. مەسیحیەكان ئاهەنگ دەگێڕن
بە بۆنەی لەخاچدانی مەسیح لە ڕۆژی هەیینی مەزندا، وە بە بۆنەی یادكردنەوەی هەستانەوەو
بەرزبوونەوەو دانیشتنی مەسیح لەلای ڕاستی باوك لە ڕؤژی دووشەممەی جەژنی قیامەت لە هەموو
ساڵێكدا. لە بەرەبەیانی سەرهەڵدانی مەسیحیەتەوە كڵێسا ئاهەنگ دەگێڕێت بە بۆنەی ڕؤژی
دووشەممەوە وەك ڕۆژی یادكردنەوەی هەستانەوەی مەسیح. هەروەك قەشە جیروم ئەمەی باسكردووە
لە ناوەڕاستی سەدەی دووەمی زایینیدا. (لێرەدا سەیری بكە: bit.ly/2smjJiW).
وە پاپا شنۆدە دەربارەی ئەو جەستەیە كە مەسیح پێیەوە زیندوو
بوویەوە، دەڵێت: "بێگومان بەشیوەیەكی گشتی جەستەی زیندوبوونەوە و هەستانەوە جەستەیەكی
شكۆداره.... ئەو جەستە شكۆدارە ڕۆحانیە بەرزبووەتەوە بۆ ئاسمان" (كتاب تأملات
في القيامة، البابا شنوده الثالث، 38 الجسد الممجد، ما بين جسد القيامة وجسد الميلاد)
هەڵبەت قورئانی پیرۆز بەرپەرچیان دەداتەوەو خوای گەورە دەفەرموێت:
{وَمَا قَتَلُوهُ وَمَا صَلَبُوهُ وَلَٰكِنْ شُبِّهَ لَهُمْ وَإِنَّ الَّذِينَ اخْتَلَفُوا
فِيهِ لَفِي شَكٍّ مِنْهُ مَا لَهُمْ بِهِ مِنْ عِلْمٍ إِلَّا اتِّبَاعَ الظَّنِّ وَمَا
قَتَلُوهُ يَقِينًا} واتە:"نەیانكوشت و لەخاچیشیان نەدا بەڵكو لێیانگۆڕا، ئەوانەی
لەوبابەتەدا ناكۆكیان هەیە گومانیان هەیە دەربارەی، لەوبارەيەوە زانیاریان نیەو هەر
شوێن گومان كەوتوون، بەدڵنیایی نەیانكوشتووە". خوای گەورە باسی كردووە كە مەسیح
لەسەرخاچ نەمردووە لەگەڵ بوونی كۆمەڵە بەڵگەیەكی زۆر كە ئەمە دەسەلمێنێت. بێگومان مەسیحی
بەڵێندراو (علیە السلام) ئەم ڕاستیەی سەلماند هەر لە خودی كتێبی مەسيحيیەكان خۆیانەوە
بۆئەوەی بیروباوەڕی بەخواكردنی بەندەیەكی ناتوانا لە بووندا نەهێڵێت، بەڕێزی (علیە
السلام) هەروەك قورئانی پیرۆز دەفەرموێت كە مەسیح بە لەخاچدان نەمردووە، بەڵكو لەم
مردنە ڕزگاری بوو، وە لاشەیەكی شكۆمەندی پێ نەبەخشرا هەروەك بانگەشەكارانی مەسیحیەت
گومان دەكەن، لەمبارەيەوه بەڕێزی (علیە السلام) دەفەرموێت:
"بەداخەوە لەلایەكەوە ئینجیل باسی ئەوە دەكات كە مەسیح
بە جەستەی شكۆمەندەوە لەناو مردووەكاندا زیندووبووەتەوە و چاوی كەوتووە بە حەواريیەكان و سەفەری كردووە
بۆ جەلیل پاشان بەرزبووەتەوە بۆ ئاسمان كەچی لەلایەكی ترەوە باسی ئەوەش دەكات كە
مەسیح لەگەڵ هەر هەنگاوێكدا لە جوولەكە ترساوە سەرەڕای دەستكەوتنی جەستەی شكۆمەند، وە بەنهێنی لە وڵات هەڵهاتووە
بۆئەوەی هیچ يەكێك لە جوولەكەكان نەیبینن، وە بۆ ماوەی
حەفتا فەرسەخ تاڵی و سوێری سەفەری چەشتووە
تاكو بگاتە جەلیل و ڕزگاری بێت لەوان. وە جار لەدوای جار هاوەڵەكانی قەدەغە كردووە
لەوەی كە بابەتەكە باس بكەن بۆ هیچ كەسێك! دەی
ئایا هەموو ئەمانە لە خاسیەت و سیفەتەكانی جەستەی شكۆمەندن؟! نەخێر، بەڵكو
لەڕاستیدا هیچ لاشەیەكی نوێی شكۆمەندی بەدەست نەهێنابوو، بەڵكو هەر خودی ئەو جەستە
بریندارەی هەبوو كە پێیەوە ڕزگاری بوو لە مردن. وە بەوپێیەی كە بەردەوام
مەترسیيەكانی جوولەكە هەڕەشەی لە مەسیح دەكرد
لەبەرئەوە بە گرتنەبەری هۆكارە ڕواڵەتیەكان لەو وڵاتە كۆچی كرد. لەڕاستیدا هەموو
قسەو قسەڵۆكەكانی تر كە پێچەوانەی ئەم ڕاستیەن هەمووی بیرۆكەی هیچ و پووچن،
لەناویاندا ئەو قسەیەیان كە گوایە جوولەكە بەرتیلیان داوە بە پاسەوانەكان بۆئەوەی لەناو خەڵكیدا
بڵاویبكەنەوە كە حەواریيەكان بوون تەرمەكەی مەسیحیان دزی كاتێك ئێمە خەوتبووین.
دەڵێم: ئەم بیرۆكەیە
بیرۆكەیەكی بۆش و بێ ناوەڕۆكە؛ چونكە زۆر بەئاسانی بیانووی خەوتن هەڵدەوەشێتەوە،
ئەمەش ئەگەر پرسیاریان لێ بكەیت: كاتێك ئێوە لە پرخەی خەودا بوون چۆن زانیتان كە
حەواریيەكان تەرمەكەی ئەویان دزیوە؟
ئایا تەنها دیارنەمانی مەسیح
لە گۆڕەكەدا هیچ كەسێكی ژیر ڕازی دەكات بەوەی كە سەركەوتووە بۆ ئاسمان؟ ئەوە
هۆكاری تر نیە بۆ چۆڵبوونی گۆڕەكە؟ ئەیا واجب نەبوو لەسەر مەسیح، بۆ سەلماندنی ئەم
موعجیزەیە پێش بەرزبوونەوەی بۆ ئاسمان، كە بگات بە بیلاتۆس و چەند سەد كەسێك لە جوولەكە و چاوی پێیان بكەوێت پاش دەستكەوتنی جەستەی شكۆمەند
بەبێ ئەوەی لە هیچ كەسێك بترسێت؟ بەڵام مەسیح ئەم ڕێگەیەی هەڵنەبژارد، وە بچوكترین
بەڵگەی پێشكەشی دوژمنەكانی نەكرد، بەڵكو بە ترس و لەرزەوە هەڵهات
بۆ جەلیل! لەبەرئەوە ئێمە بەدڵنیاییەوە باوەڕمانوایە كە مەسیح لە گۆڕەكەی دەرچوو
كە وەك ژوورێك وابوو پەنجەرەی
هەبێت، لەمەدا گومانمان نیە، وە بە نهێنی چاویكەوت بە حەواریيەكانی، وە هەرگیز
ڕاست نیە كە جەستەیەكی نوێی شكۆمەندى پێگەيـشتبێت، بەڵكو هەر جەستە كۆنەكەی خۆی هەبووەو
برینەكانیشی هەر ئەو برینانە بوون، وە هەمان ترسی هەبووە... واتە ئەوەی كە دووبارە
جوولەكەی بەدبەخت قۆڵبەستی بكەنەوە.
بە سەرنجدان و تێڕامانەوە
ئینجیلی "مەتتا" بەشى 27 : 7-10 بخوێننەوە كە بەڕوونی تێیدا هاتووە ئەو ئافرەتانەی كە كەسێك
هەواڵی پێدان كە مەسیح زیندووەو ئێستا بەرەو جەلیل دەڕوات و بە چرپە پێی وتن كە حەواریيەكانیش ئاگادار بكەن لەم
هەواڵە، ئەوەبوو زۆر دڵخۆش بوون بەم هەواڵە، بەڵام بەدەم ڕێگاوە ترسیان لێ نیشتبوو
كە جوولەكەیەكی شەڕانگێز مەسیح قۆڵبەست
بكات.
وە لە ژمارەی هەمان ئینجیلدا
دەبینین كە مەسیح گەيشتووە بەو ئافرەتانە
لەكاتێكدا ئەوان دەڕۆيشتن هەواڵ بدەن بە
حەواریيەكان، سڵاوی لێ كردوون. وە دەبینین لە ژمارە 10 دا مەسیح پێیان دەڵێت:
مەترسن واتە لە كەس مەترسن دەربارەی من، بەڵام بە براكانم بڵێن كە بچن بۆ جەلیل(*)،
وە لەوێ دەمبینن.. واتە ناتوانم لە ترسی دوژمنان لێرە بمێنمەوە.
كەواتە ئەگەر لەڕاستیدا مەسیح
بەلاشەی شكۆمەند بگەڕایەتەوە بۆ ژیان ئەوا پێویست بوو لەسەری ئەمە بسەلمێنێت بۆ جوولەكە، بەڵام ئێمە بەتەواوی ئەوە دەزانین كە مەسیح ئەم كارەی
نەكرد! وە گەمژەییە كە جوولەكە تۆمەتبار بكەین بەوەی كە
ڕێگر بوون لە دەركەوتنی ئەو نیشانەيەی كە بەڵگەیە بۆ گەڕانەوەی مەسیح بۆ ژیان،
بەڵكو مەسیح خۆیشی بچوكترین بەڵگەی پێشكەش نەكرد لەسەر گەڕانەوەی بۆ ژیان، وە بە
هەڵهاتن و خۆشاردنەوە و خواردن و خەوتن و پیشاندانی برینەكانی بۆ شوێنكەوتووەكانی
ئەوەی سەلماند كە لەسەر خاچەكە نەمردووە." (المسيح
الناصري في الهند، ص 50-52)
(*) (تێبینی: لێرەدا مەسیح بۆ
هێوركردنەوەی ئافرەتەكان پێی نە وتن كە ئەو گەڕاوەتەوە بۆ ژیان بە جەستەیەكی تازەی
شكۆمەندو كەس ناتوانێ زیانی پێبگەیەنێت، بەڵكو كاتێك دەیانبینێت كە شڵەژاو و
پەشێون وەك چۆن پیاوان ئافرەتان دڵنیادەكەنەوە ئەمیش هێوریان دەكاتەوە بەبێ ئەوەی
هیچ ئاماژەیەك بەوە بدات كە جەستەیەكی شكۆمەندی بەدەست هێناوە، بەڵكو بە پیشاندانی
لاشەی خۆی بە گۆشت و ئێسقانەوە ئەوەی گەیاندووە پێیان كە تەنها خاوەنی لاشەیەكی
ئاساییە. نووسەر)
بەم شێوەیە مەسیحی بەڵێندراو بە بەڵگەكانی ئینجیل بیروباوەڕی
مردنی مەسیحی لەسەرخاچ پووچەڵ كردەوە كە دەروازەیەكی ڕاستەقینە بوو بۆ كەفارەت و
فیدا لای مەسیحییەكان كە باوەڕیانوایە مەسیح بەلەخاچدان مردووە بۆئەوەی تاوانی
مرۆڤەكان بشۆرێتەوە و ببێتە كەفارەتی گوناهەكانیان، وە ئەم باوەڕە نەچەسپا بوو تائەوەی
گەشەی كردو لە دواییدا گەيشتە ئەوەی كە مەسیح بكرێت بە خوا. وە بە سەلماندنی نەمردنی
مەسیح لەسەر خاچ لە میانەی كتێبی پیرۆزی لای خۆیان، لەلایەن مەسیحی بەڵێندراوەوه (علیە
السلام)، بەڕێزی (علیە السلام) یەكێك لە پایە گرنگەكانی خاچی تێكشكاند كە بریتیە لە
دەرهێنانی یەكێك لە بنەماكانی سيانە (الثالوث) لە بناغەوە.
وَآخِرُ دَعْوَانْا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ
الْعَالَمِينَ