پەڕەكان

أعلان الهيدر

Tuesday, July 25, 2017

الرئيسية سەرانە... بەسەر كێ دا دەسەپێنرێت، وە بۆچی؟

سەرانە... بەسەر كێ دا دەسەپێنرێت، وە بۆچی؟



بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
كۆلێژەكانی شەریعەت ئەم وتەی ئیبن باز وەكو وانە فێری قوتابیەكانی دەكات كە دەڵێت: "زۆرنەكردن لە ئاییندا پێش بڕیاردانی جیهاد بوو بە شمشێر لەلایەن خواوە لە دژی هەموو موشریكەكان، مەگەر ئەو كەسانەی كە ئەهلی كتێب و ئاگرپەرستن سەرانە بدەن... خوای گەورە كوشتاری هەڵگرت لەسەر خاوەن كتێبەكان ئەگەر سەرانە بدەن و بە سووك و ڕسوایی ژیان بەسەر ببەن... كەواتە پێویستە كە زۆر لە كافرەكان بكرێت لەسەر ئیسلام هەتاكو باوەڕی پێ‌ بهێنن جگەلە ئەهلی كتێب و مەجوس كە تایبەتمەندن بە قەبوڵ كردنی سەرانە و دەستهەڵگرتن لە كوشتاركردنیان ئەگەر سەرانەكەیان دا لەبەر كۆمەڵە هۆكارێك كە ئەمە پێویست دەكات, وە پابەندبوونیان بە سەرانە سووكی و ڕسوایی تێدایە بۆ ئەوان و كۆمەكی و یارمەتیشی تێدایە بۆ موسوڵمانان."
وە‌ قەرزاوی "هەوڵی دا چاكی بكات بەڵام خراپی كرد" كاتێك وتی: "ئیسلام ئەوەی سەپاندوە بەسەر ناموسوڵمانەكاندا كە بەشداری بكەن لە خەرجیەكانی بەرگری و پارێزگاری كردنی نیشتمان لە ڕێگەی ئەوەوە كەلە زاراوەی ئیسلامیدا پێی دەوترێت سەرانە، كە لە ڕاستیدا جێگرەوەیەكی ماڵییە بۆ حزمەتی سەربازی كە ئەركێكی پێویستە لەسەر موسوڵمانان"

بەڵام با بزانین ڕاستی سەرانە چییە و بەڵگەكانی كامانەن؟
سەرانە لە ئایەتی قورئان و فەرموودەی پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) هاتووە، وە لە هەردوو شوێنەكەدا بەڵگەیەكی گرنگە لەسەر میهرەبانی ئیسلام بۆ خەڵكی و مایل بوونی ئەو ئایینە تەنانەت بۆ نەڕشتنی خوێنی دەستدرێژكارە دۆڕاوەكان.
بەڵام ئەم فەرمایشتەی خوای گەورە كە دەفەرموێت: {قَاتِلُوا الَّذِینَ لا یُۆْمِنُونَ بِاللـه ولا بِالْيوْمِ الآخر ولا یُحَرِّمُونَ مَا حَرَّمَ اللـه ورَسُولـه ولا يدِینُونَ دِینَ الْحَقِّ مِنَ الَّذینَ أُوتُوا الْكِتَابَ حَتَّی یُعْطُوا الْجِزية‌َ عَنْ يدٍ وهُمْ صَاغِرُونَ} (التوبة: 29)
هەڵبەت ئەم ئایەتە هانی جەنگكردن دەدات لەگەڵ تاقمێكی خراپەكاری دەستدرێژكار لە خاوەن كتێبەكان، كە وەسفەكانیان بریتیە لەوەی كە باوەڕیان نیە بەخوا، وە سەرجەم ناپاكی و تاوانەكان بەلایانەوە حەرام نیە، وە پابەند نین بە هیچ پەیمانێكەوە.. دیارە حەرامكردنی ئەوەی خوا و پێغەمبەرەكەی حەرامیان كردووە واتە پابەندبوون بە پەیمانەكانەوە، وە ئەوان لە دڵیاندا هیچ حورمەت و ڕێزێك دانانێن بۆ ئەو بەڵێن و پەیمانانە. بەڵام {ولا يدِینُونَ دِینَ الْحَقِّ} مانای ئەوە نیە كە ئەوان باوەڕ ناهێنن بە ئیسلام؛ چونكە دین لێرەدا واتە بەڵێن و پەیمان. كەواتە دەقەكە لێرەدا مانای ئەوەیە كە ئەوانە گوێ نادەن بە هیچ بەها و ڕەوشتێكی جوان و پابەند نابن بە هیچ پەیمانێكەوە و ڕێگرتن و چەتەگەری دەكەنە پیشەی خۆیان... كە بریتیە لەجەخت كردنەوە لەسەر دەستەواژەكەی پێشوو كە وەسفیان دەكات بەوەی كە ئەوان ئەو ڕەفتار و هەڵسوكەوتانە حەرام نیە بەلایانەوە كە خواو پێغەمبەرەكەی حەرامیان كردووە.
بۆیە مەبەستی گرنگ ئەوەیە كە كوشتاری ئەوانە مەكەن هەتاكو هەموویان لەناو دەچن، بەڵكو پێویستە لەسەرتان كە جەنگ بوستێنن لەگەڵیاندا ئەگەر ڕازی بوون بەوەی كە ملكەچتان بن، كە نیشانەكەی بریتیە لە دانی سەرانە. بۆیە ئەگەر پاش ناپاكی كردن و ئەو خراپەكاریانەی كە لەو ناپاكیە دەكەونەوە ڕازی بوون كە ملكەچتان بن ئەوا نەكەن ڕیشەكێشیان بكەن یاخود بیانكەن بە پەند یان تۆڵەیان لێ‌ بكەنەوە. بەكورتی و پوختی مانای ئایەتەكە ئەوەیەكە: نەكەن جەنگكردنتان لەگەڵ ئەو چەتە و پیاوكوژانەدا بەمەبەستی تۆڵەكردنەوە یان لەناوبردن و ڕیشەكیش كردن بێت، بەڵكو تەنها بۆ ئەوە بێت كە ملكەچیان بكەن.
وە بۆ زیاتر تێگەیشتن لەم ئایەتە بەراوردی دەكەین بە دوو دەقی كتێبی پیرۆز:
هكذا يقُولُ رَبُّ الْجُنُودِ: إِنِّی قَدِ افْتَقَدْتُ مَا عَمِل عَمَالِیقُ بِإِسْرَائِیل حِینَ وقَفَ ڵهُ فِی الطريق عِنْدَ صُعُودِهِ مِنْ مِصْرَ. 3فَاالانَ اذْهَبْ اضرب عَمَالِیقَ، ۆحَرِّمُوا كُلَّ مَا لهُ ۆڵا تَعْفُ عَنْهُمْ بَلِ اقْتُلْ رَجُلاً ۆامْرَأَە، طفْلاً ورَضیعًا، بَقَرًا ۆغَنَمًا، جَمَلاً وحِمَارًا» (صَمُوئِیل الأوَّلُ 15: 2-3)
واتە:خوای سەربازەكان بەم شێوەی گوت: بێگومان من ئەوەم بەسەركردەوە كە عەمالیق كردی بە ئیسرائیل كاتێك لە ڕێگادا بۆسەی بۆ دانابوو كاتی دەرچوونی لە میسر. دەی ئێستا بڕۆ و بدە لە عەمالیق، سەرجەم ماڵ و موڵكی داگیر بكە و لێیان خۆش مەبە بەڵكو ژن و پیا و و مناڵ و شیرەخۆرە و مانگا و مەڕ و حوشتر و كەریان بكوژە.
وأَرْسَلكَ الرَّبُّ فِی طریق وقَال: اذهَبْ وحَرِّمِ الْخُطاة عَمَالِیقَ وحَاربْهُمْ حَتَّی يفْنَوْا؟ (صَمُوئِیل الأوَّلُ 15: 18)
واتە: خودا تۆی بە ڕێ‌ كرد و وتی: برۆ و هەڵەكار و تاوانبارانی عەمالیق لە هەموو شتێك بێبەش بكە و جەنگیان لەگەڵدا بكە هەتاكو لەناو دەچن.
بەم بەراوردە بەجوانی دەردەكەوێت كە ئامانجی ئایەتەكە ئەوەیە كە ئەوپەڕی هەوڵ و تێكوشان خەرج بكرێت بۆ رێگرتن لە كوشتن و چەسپاندنی ئاسایش.
بەڵام ئەو فەرموودە پیرۆزە كە دەیكەن بەڵگە بریتیە لەم فەرموودەیە:
عَنْ سُڵیْمَانَ بْنِ بُرَیْدَە عَنْ أَبِیهِ قَاڵ: كَانَ رَسُولُ اللـه صَلَّی اللـه عَڵیْهِ وسَلَّمَ إذا أَمَّرَ أَمِیرًا عَڵی جَیْشٍ أو سَڕیَّە أَوْصَاهُ فِی خَاصَّتِهِ بِتَقْوی اللـه ومَنْ مَعَهُ مِنْ الْمُسْلِمِینَ خَیْرًا ثمَّ قَال اغْزُوا بِاسْمِ اللـه فِی سَبِیلِ اللـه قَاتِلُوا مَنْ كَفَرَ بِاللـه اغْزُوا و لا تَغُلُّوا و لا تَغْدِرُوا و لا تَمْثلُوا و لا تَقْتُلُوا ولِیدًا، و إذا لقِیتَ عَدُوَّكَ مِنْ الْمُشْڕكِینَ فَادعُهُمْ إِڵی ثلاث ِ خِصَالٍ أو خِلالٍ فَأَیَّتُهُنَّ مَا أَجَابُوكَ فَاقْبَلْ مِنْهُمْ ۆكُفَّ عَنْهُمْ، ثمَّ ادْعُهُمْ إِڵی الْإِسْڵامِ فَإِنْ أَجَابُوكَ فَاقْبَلْ مِنْهُمْ وكُفَّ عَنْهُمْ... فَإِنْ هُمْ أَبَوْا فَسَلْهُمْ الْجِزْية ‌َ فَإِنْ هُمْ أَجَابُوكَ فَاقْبَلْ مِنْهُمْ وكُفَّ عَنْهُمْ فَإِنْ هُمْ أَبَوْا فَاسْتَعِنْ بِاللـه وقَاتِلْهُمْ. (مسلم). واتە: هەركاتێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) سەركردەیەكی دابنایە لەسەر سوپایەك یان هێزێك، بەتایبەتی ئامۆژگاری دەكرد كە لەخوابترسێت و چاك بێت لەگەڵ ئەو موسوڵمانانەیش كە لەگەڵیدان، پاشان دەیفەرموو: بەناوی خواو لەپێناوی خوادا هەڵمەت بەرن، وە بجەنگن لەگەڵ ئەوانەدا كە باوەڕیان بەخوا نیە، بجەنگن و خیانەت لە دەسكەوتی جەنگ مەكەن و ناپاكی مەكەن و لاشەی كوژراوەكان مەشێوێنن و مناڵ مەكوژن. ئەگەر گەیشتی بەو موشریكانەی كە دوژمنتن بانگیان بكە بۆ سێ‌ شت یان سێ‌ سیفەت، بۆ هەركامێكیان بە ئەرێنی وەڵامیان دایتەوە لێیان وەربگرەو وازیان لێ‌ بهێنە، بانگیان بكە بۆ ئیسلامبوون ئەگەر بەبەڵێ‌ وەڵامیان دایتەوە ئەوا لێیان وەربگرە و دەستیان لێ‌هەڵبگرە... ئەگەر ئەمەیان ڕەت كردەوە ئەوا داوای سەرانەیان لێ‌ بكە ئەگەر سەرانەیان دا ئەوا لێیان وەربگرە و دەستیان لێ هەڵبگرە. ئەگەر ڕەتیان كردەوە ئەوا داوای كۆمەكی پشتگیری خوا بكە و شەڕیان لەگەڵ بكە. (لەم فەرموودە پیرۆزەوە ئەوەمان بۆ دەردەكەوێت كە حەرامە موسوڵمان بەدزیەوە لەناكاو ھەڵكوتێتە سەر دوژمنەكەی بەڵكو دەبێت بە ئاشكرا جەنگ ڕابگەیەنێت لە دژی).
ئەم فەرموودە تایبەتە بە دەسدرێكاران، ئایینەكەیان هەرچیەك بێت، ئەمەش لەم دەستەواژەیەوە بە جوانی دەردەكەوێت كە دەفەرموێت: "وإذا لقِیتَ عَدُوَّكَ مِن الْمُشْرِكِینَ"، دەی ئایا ئەوانەی كە خوای گەورە دەربارەیان دەفەرموێت: {لا ينْهَاكُمُ اللـه عَنِ الَّذِینَ لم یُقَاتِلُوكُمْ فِی الدِّینِ ولم ْ یُخْرِجُوكُمْ مِنْ دياركم أَنْ تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطوا إِڵیْهِمْ إِنَّ اللـه یُحِبُّ الْمُقْسِطِینَ} واتە: خوا قەدەغەتان لێ‌ ناكات دەربارەی ئەو كەسانەی جەنگتان لەگەڵ ناكەن و لە زێدی خۆتان وەدەرتان نانێن كە چاكەیان لەگەڵدا بكەن و دادگەربن لەگەڵیاندا، بێگومان خوا كەسانی دادگەری خۆش دەوێت.
ئایا ئەوانەی کە باس کران بە دوژمنمان دادەنرێن؟ بێگومان نەخێر، بەڵكو ئەوانە دوژمنی ئێمەن كە جەنگ ڕادەگەیەنن لە دژمان یان دەستدرێژی دەكەنە سەرمان یاخود پەیمان شكێنی دەكەن لەگەڵماندا.
لەبەرئەوە ڕەوا نیە بۆمان كە دەستدرێژكاران ڕیشەكێش بكەین یان پەلاماریان بدەین، بەڵكو پێویستە لەسەرمان پێش جەنگی بەرگریكارانەمان ئیسلام بخەینە پێش چاویان، ئەگەر موسوڵمان بوون ئەوا لێیان خۆش دەبین و لە دەستدرێژی پێشویان چاوپۆشی دەكەین، وە ئەگەر ڕەتیان كردەوە ئەوا بەوەندە وازیان لێ‌ دەهێنین كە ملكەچبوونی خۆیان ڕابگەیەنن بۆ ئێمەو سەرانە بدەن وەك نیشانەیەك لەسەر ئەو ملكەچ بوونە، جا ئەگەر ئەمەشیان ڕەتكردەوە ئەوا دەبێت جەنگیان لەگەڵدا بكەین هەتاكو لووتیان دەشكێنین لە پێناوی جێگیركردنی ئاسایش كە بەهۆی دەستدرێژی ئەوانەوە گاڵتەو سوكایەتی پێ‌ دەكرێت. كەوابوو ئەم فەرموودەیە ڕەحمەتە و دەبێتە هۆی نەڕشتنی خوێنی دەستدرێژكاران.

بۆچی سەرانە دەسەندرێت لە دەستدرێژكارە دۆڕاوەكان؟
سەرانە باجێكە دەستدرێژكاران دەیدەن پاش خۆبەدەستەوەدان و ملكەچبوونی قەوارەكەیان لەژێر چاودێری موسوڵماناندا. بریتیە نیە لە جێگرەوەی كوشتنیان، وە سزایەك نیە لەسەر كافربوونیان، وە جێگرەوەی پاراستنیان نیە، وە جێگرەوەی نیشتەجێ‌ بوونیان نیە لە "خانەی ئیسلامدا"، وە ناكەوێتە بریتی بەشدارنەبوونیان لە جەنگدا، وە ناكەوێتە بریتی زەكات، بەڵكو نیشانەیەكە لەسەر ملكەچ بوونی دەستدرێژكاران و ڕازی بوونیان بە بڕیاری تازە و خۆبەدستەوە دانیان و پەیماندانیان بە نەگڕانەوە بۆ جەنگی توندوتیژ.
سەرانە نرخەكەی دیاریكراو نیە، پێدەچێت خاڵی بێت لە پارە و ماڵ, بەڵكو هەژارەكانی ئەو تاقمەی كە ملكەچن بۆ موسوڵمانان لەلایەن فەرمانڕەوای موسوڵمانانەوە ئەوەندەیان پێ‌ دەدرێت كە بێنیازیان بكات لە سواڵكردن و دەست پانكردنەوە, لەبەرئەوە ئەگەر موسوڵمانان قەوارەیەكیان لە چەتە و ڕێگرە هەژارەكان ملكەچ كرد ئەوا ئەركی سەرشانیانە كە تفاقی پێویستیان پێ‌ بدەن, لەبەرئەوە مەسەلەكە كۆكردنەوەی ماڵ و سامانی گاورەكان نیە، بەڵكو چڕكردنەوەی هەوڵەكانە لەسەر نەڕشتنی خوێنی هەموو مرۆڤەكان تەنانەت دەستدرێژكارانیش.

وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين

بابەتەکە بە فایلی PDF
https://drive.google.com/open?id=0B2ycrmpfGLbJZVR0YnQ1Wlc2UWs

تایبەت

مەسیحی ناسیرەیی (عليه السلام) لە هيندستان

لەم لینکەوە کتێبەکە دابگرە: https://www.ahmadiyya-islam.org/krd/books/%d9%85%db%95%d8%b3%db%8c%d8%ad%db%8c-%d9%86%d8%a7%d8%b3%db%8c%d8%b1%db...

Powered by Blogger.