به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
كاتێك له كتێبه‌كانی نه‌یارانی هه‌ر
كۆمه‌ڵێكدا زانیاری وه‌رده‌گریت به زۆری شێوازێكی نێگه‌تیڤی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ت پیشان ئه‌دات،
به‌ڵام هیچ كۆمه‌ڵێك نییه وه‌ك ئه‌م كۆمه‌ڵەی ئێمە شێوێندرا بێت... كاتێك ناوی (قادیانی)
ئه‌بیسترێت زۆرێك له خه‌ڵكی وشه‌ی كافر بوون و له ئایین ده‌رچوون دێت به هزریاندا.
سه‌ره‌تا با بزانین له‌لای نه‌یارانی ئه‌م كۆمه‌ڵە، قادیانی چییه؟!
بۆ نموونه له یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی
نه‌یارانیدا هاتووه:
"- باوه‌ڕیان وایه كه خوا نوێژ
ده‌كات وبه‌ڕۆژوو ده‌بێت وده‌خه‌وێت وهه‌ڵده‌سێت وده‌نووسێت و واژۆ ده‌كات وهه‌ڵه ده‌كات
وسه‌رجێیی ده‌كات.
- دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌كه باوه‌ڕی
وایه كه په‌رستراوه‌كه‌ی (خوایه‌كه‌ی) ئینگلیزییه.
- باوه‌ڕیان وایه دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌كه‌یان
له هه‌موو پێغه‌مبه‌ران گه‌وره‌تره.
- ئه‌ڵێن هیچ قورئانێك نییه مه‌گه‌ر
ئه‌وه نه‌بێت كه دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌كه‌یان پێشكه‌شی كردووه، وهیچ فه‌رمووده‌یه‌ك
نییه ئه‌وه نه‌بێت كه له ژێر ڕووناكی وته‌كانى ئه‌ودايه، وهیچ پێغه‌مبه‌رێكش نیه مه‌گه‌ر
ئه‌وه نه‌بێت كه له ژێر سالاری ئه‌ودایه.
- باوه‌ڕیان وایه كتێبه‌كه‌یان دابه‌زیوه
وناوی (الكتاب المبین)ـه وجگه له قورئانه.
- باوه‌ڕیان وایه خاوه‌نی ئایینێكی
نوێ ی سه‌ربه‌خۆ وشه‌ریعه‌تێكی سه‌ربه‌خۆن، هاوه‌ڵانی دامه‌زرێنه‌ر وه‌ك صه‌حه‌به‌كان
وان.
- باوه‌ڕیان وایه (قادیان) وه‌ك مه‌ككه‌ی
پیرۆز ومه‌دینه‌ی مونه‌وه‌ره‌یه، به‌ڵكو گه‌وره‌تره له‌و دووانه وخاكه‌كه‌شی ڕووگه‌یانه
(قیبله) وحه‌جیشیان هه‌ر له‌وێیه.
- پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی تێكۆشان
(جیهاد)، وگوێڕایه‌ڵی كوێرانه بۆ حكومه‌تی ئینگلیز، له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌لی ئه‌مرن به
ده‌قی قورئان.
- مه‌ی وئه‌فیۆن ومادده سڕكه‌ره‌كان
به حه‌ڵام ده‌زانن."
(الموسوعة الميسرة في الأديان والمذاهب
المعاصرة، الرياض: الندوة العالمية للشباب الإسلامي، ط2، 1409هـ1989م، ص390)
له‌مه‌وه تێگه‌یشتین كه ئه‌م كۆمه‌ڵه
(قادیانی) دوورن له ئیسلامه‌وه وئامانجیان له ناوبردنی ئایینی ئیسلامه... به‌ڵام ئایا
له واقیعدا كۆمه‌ڵێكی له‌و جۆره بوونی هه‌یه؟؟
بێگومان ئه‌گه‌ر هه‌رچه‌نده به‌دوای
ئه‌و كۆمه‌ڵه‌دا بگه‌ڕێیت به هیچ جۆرێك كۆمه‌ڵێكی له‌و جۆره‌ت ده‌ستناكه‌وێت، به‌ڵكو
له ڕاستیدا ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌م بیروباوه‌ڕانه دراونه‌ته پاڵیان بریتین له (كۆمه‌ڵی
ئيسلامی ئه‌حمه‌دی).
نه‌وه‌ك هه‌ر بیروباوه‌ڕی ناڕاست دراوه‌ته
پاڵ ئەم کۆمەڵە، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت ناوی كۆمه‌ڵه‌كه‌شیان گۆڕاوه!!
ئێستاش كاتی ئه‌وه‌یه بزانین ئه‌م
كۆمه‌ڵه چی ئه‌ڵێن سه‌باره‌ت به‌و خاڵانه‌ی كه له سه‌ره‌وه دراوه‌ته پاڵیان؟
به كورتى: هه‌موو موسوڵمانێكی ئه‌حمه‌دى
بیروباوه‌ڕی وایه: هه‌موو ئه‌و بیروباوه‌ڕانه كوفرن وله ئیسلام ده‌رچوونه، هه‌ر كه‌سێك
یان كۆمه‌ڵێك ئه‌و بیروباوه‌ڕانه‌ی هه‌بێت یان ته‌نها یه‌كێك له‌و بیروباوه‌ڕانه‌ی
هه‌بێت ئه‌وا به موسوڵمان هه‌ژمار ناكرێن وئه‌حمه‌دیش خۆی بێبه‌ری ئه‌كات له‌م كۆمه‌ڵه
وه‌همیه بەناو (قادیانی!).
بیروباوه‌ڕی كۆمه‌ڵی ئيسلامی ئه‌حمه‌دی
- ئیسلام دینیه‌تی وهه‌ر كه‌سێك جگه
له ئیسلام هه‌ڵبژێرێت له خه‌ساره‌تمه‌ندان ده‌بێت.
- قورئان ده‌ستووریه‌تی، وباوه‌ڕیشیان
وایه تا ڕۆژی دوایی ده‌ستووری خاوه‌ن هه‌قه‌كان ده‌بێت.
- باوه‌ڕیان به هه‌موو بنه‌ماكانی
باوه‌ڕ هه‌یه.
- باوه‌ڕیان به هه‌موو بنه‌ماكانی
ئیسلام هه‌یه، وباوه‌ڕیان وایه هه‌ركه‌سێك شتێكی بگۆڕێت ئه‌وا له دین ده‌رئه‌چێت.
گرنگترین ئه‌و بیروباوه‌ڕه جیاوازانه‌ی
(كۆمه‌ڵی ئيسلامی ئه‌حمه‌دی) له بیروباوه‌ڕی باوی موسوڵمانان
بێگومان ئیمامی مه‌هدی هاتووه بۆ
نوێكردنه‌وه‌ی ئایینی ئیسلام، واتای نوێكردنه‌وه بریتییه له پاككردنه‌وه‌ی ئایینی
ئیسلام له‌و هه‌ڵانه‌ی كه به پێی ڕۆیشتنی كات به‌سه‌ریدا هاتووه له ته‌فسیر وبۆچوونی
هه‌ڵه... وه گێڕانه‌وه‌ی ئیسلامه بۆ پاك‌و یبێگه‌ردیه‌كه‌ی سه‌ره‌تای هه‌روه‌ك چۆن
پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌د (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) به پاكی وبێگه‌ردی هێنای بۆ مرۆڤایه‌تی.
بۆیه شتێكی ئاساییه كه ئه‌م كۆمه‌ڵه
چه‌ند بیروبۆچونێكی جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ موسوڵمانه گشتییه‌كه‌دا، وه له گرنگترین
ئه‌و بیروباوه‌ڕانه:
1. پێغه‌مبه‌رایه‌تی خاوه‌ن شه‌ریعه‌ت
به كۆتا هاتووه، به‌ڵام پێغه‌مبه‌رایه‌تی بێ شه‌ریعه‌تبه كۆتا نه‌هاتووه، واته: وه‌حی
ته‌شریعی به كۆتا هاتووه و وه‌حی مژده‌ده‌ر به كۆتا نه‌هاتووه و هه‌تا ڕۆژیی دوایی
ئه‌بێت له‌م ئوممه‌ته‌دا.
2. پێغه‌مبه‌ر عیسا (علیه السلام)
به شێوه‌یه‌كی ئاسایی مردووه، نه‌كوژراوه و نه به خاچه‌وه مردووه، به‌ڵكو مه‌سیح
خۆی به‌سه‌ر خاچه‌كه‌وه بووه (عُـلّـق)، وه خوای گه‌وره ڕزگاری كردووه له‌و جۆره
مردنه، وبه زیندوویی و به بووراوه‌یی به خاچه‌كه‌وه دابه‌زێنرا، پاشان كۆچی كرد بۆ
لای هۆزه‌كانی تری نه‌وه‌ی ئیسرائیل وچه‌نده‌ها ساڵی تر ژیا... به‌و كه‌سه ده‌وترێت
له خاچدراو (مصلوب) ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر خاچه‌كه‌وه بمرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك له
خاچ بدرێت وپاشان به زیندووی دابگیرێت پێی ناوترێت (مصلوب). بۆیه وته‌ی خوای گه‌وره
(شبه له‌م) واتای وایه: "له خاچدانه‌كه‌یان لێ تێكچوو"، به واتایه‌كی تر:
وایانزانی كه به‌سه‌ر خاچه‌كه‌وه مردووه، نه‌وه‌ك بڵێین واتای وایه: لێیان گۆڕا به
كه‌سێكی تر. هه‌روه‌ها مه‌به‌ست له وشه‌ی "نزول" كه له فه‌رمووده‌كاندا
هاتووه بریتیه له هاتنی كه‌سێكی هاوشێوه‌ی مه‌سیح (علیه السلام) له ئوممه‌تی ئیسلامی.
3. مه‌هدی ومه‌سیح دوو سیفه‌تن بۆ
یه‌ك كه‌س ئه‌ویش بریتیه له میرزا غوڵام ئه‌حمه‌د (علیه السلام).
4. قورئانی پیرۆز هیچ حوكمێكی مه‌نسوخ
نییه، وهیچ ئایه‌تێكیشی هه‌ڵنه‌گیراوه.
5. ته‌نها مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه
لێپرسراوه (المكلف)، وده‌سته‌واژه‌ی (جن) له قورئانی پیرۆزدا كاتێك له‌گه‌ڵ (إنس)
دا به‌كارهاتووه واتای خه‌ڵكانی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌گه‌یه‌نێت، و ده‌سته‌واژه‌ی (إنس)یش
خه‌ڵكه گشتیه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت. بۆیه هیچ جنێكی شه‌به‌حی وه‌همی بوونی نییه. وه شتێك
نییه به ناوی ده‌ستوه‌شاندنی (جن) وچوونه ناو له‌شی مرۆڤه‌كان!، وه سحریش خه‌ڵه‌تاندنی
چاو وفێڵ كردنه، وه ئه‌و ڕیوایه‌تانه‌ش پووچن كه باس له‌وه ده‌كه‌ن گوایه پێغه‌مبه‌رمان
(صلى الله عليه وسلم) سحری لێكراوه.
6. كوشتار (الجهاد القتالي) خوای گه‌وره
ڕێی پێداوه بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سنوربه‌زێنان، نه‌وه‌ك بۆ تۆڵه
سه‌ندنه‌وه له خه‌ڵكی نا موسوڵمان، ئه‌وه‌ی ئاشتی بكات ئاشتی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی
دژایه‌تی بكات وشه‌ڕ بكات شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین. وه دروست نییه ده‌ست پێشخه‌ربین
له دژایه‌تی له‌گه‌ڵ هیچ كافرێكی ئاشتیخوازدا (نا شه‌ڕكه‌ر). بۆیه هه‌موو موسوڵمانێكی
ئه‌حمه‌دی باوه‌ڕی وایه: ئیسلام ئازادی ئایینی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، وه چه‌نده‌ها ده‌ق
هه‌یه له قورئانی پیرۆزدا له‌وانه (لا إكراه ا‌لدین..)، بۆیه كه‌سی هه‌ڵگه‌ڕاوه له
دین ناكوژرێت به هۆی ئه‌و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌ی مه‌گه‌ر دوای ئه‌وه دژایه‌تی موسوڵمانان
بكات وشه‌ڕیان له‌گه‌ڵ بكات.
7. ئه‌و كه‌سه‌ی شه‌هاده بهێنێت به
موسوڵمان داده‌نرێت، وه شتێ نییه به ناوی كافر كاردن (التكفیر)، ئێمه حوكم به ڕواڵه‌ت
ده‌كه‌ین خوای گه‌وره زانایه به نیازی به‌نده‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕاجیایی نییه
ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕی به پێغه‌مبه‌رێك نه‌بێت ئه‌وا بنه‌مایه‌ك له بنه‌ماكانی
باوه‌ڕی ڕوخاندووه، وله ڕۆژی دواییدا خه‌ساره‌تمه‌ند ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی ته‌واوی
پێگه‌یش بێت.
8. هه‌موو پێغه‌مبه‌ران بێ تاوانن،
بۆیه ئه‌و ته‌فسیرانه قبوڵ ناكرێن كه باس له تاوانباری پێغه‌مبه‌ران ده‌كات، بۆ نموونه:
ئه‌وترێت پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم (علیه السلام) سێ جار درۆی كردووه!! حاشا ئه‌و پێغه‌مبه‌ره
نه سێ جار و نه جارێكیش درۆی نه‌كردووه.
9. پێغه‌مبه‌ران به‌ڵگه ونیشانه‌یان
هه‌یه بۆ سه‌لماندنی ڕاستی بانگه‌شه‌یان، به‌و به‌ڵگانه‌ش ئه‌وترێت (موعجیزه). هه‌ر
چه‌نده ئه‌م وشه‌یه قورئانی نییه به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت به هاو واتا بۆ نیشانه وبه‌ڵگه
دانراوه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و موعجیزانه له سوننه‌تی گه‌ردوونی ده‌رناچن، له‌به‌رئه‌وه‌ی
هیچ سوننه‌تێكی خوای گه‌وره ناگۆڕیت ولاناچێت. به‌ڵام هیچ دروستكراوێكيش د‌رك به هه‌موو
سوننه‌ته‌كانی خوای گه‌وره ناكات.
10. نیشانه‌كانی هاتنی ڕۆژی دوایی
هاتوونه‌ته‌دی، به تایبه‌ت ده‌ركه‌وتنی یه‌ئجوج ومه‌ئجوج وده‌ججال و (الدابة) وهاتنی
مه‌سیح ومه‌هدی..هتد؛ (یه‌ئجوج ومه‌ئجوج): داگیركاری ڕۆژاوا وڕوسین كه له‌م سه‌دانه‌ی
كۆتادا وڵاته ئیسلامی وعه‌ره‌بییه‌كانیان داگیركردووه، (ده‌ججال): بریتیه له‌و قه‌شانه‌ی
له‌گه‌ڵ یه‌ئجوج ومه‌ئجوجدا هاتوون به ئامانجی به گاوركردنی موسوڵمانان هه‌تا بتوانن
تیكه‌یه‌كی ئاسان بۆ داگیركا‌ر به‌رده‌ست بخه‌ن وئه‌وانیش به ویستی خۆیان وڵاتانی موسوڵمانان
به تاڵان به‌رن، بۆیه ده‌ججال ئوممه‌تێكه نه‌وه‌ك ته‌نهای یه‌ك كه‌س.
داوا ده‌كه‌ین له خه‌ڵكی به ئاگاداری
وبه‌ڵگه‌وه قسه بكه‌ن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵی ئيسلامی ئه‌حمه‌دی یان غه‌یری ئه‌حمه‌دی، ئه‌گه‌ر
وا نه‌كه‌ن وگوێیان له هه‌ر شێك بێت ڕاسته‌وخۆ بیگێڕنه‌وه ئه‌وا خۆیان له سزای خوای
گه‌وره نزیك ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌س
نییه بچن ده‌قێك بێنن له كتێبه‌كانی نه‌یارانی كۆمه‌ڵێكدا، به‌ڵكو پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه
بۆ ده‌قی كتێبه‌كه خۆی.
كاتی ئه‌وه هاتووه خه‌ڵكی كۆمه‌ڵه
جیاوازه‌كان بناسێت وبزانێت چی دراوه‌ته پاڵیان له‌لایه‌ن نه‌یارانیانه‌وه وبگه‌ڕێنه‌وه
بۆ ده‌قه ئه‌سڵه‌كه له سه‌رچاوه‌ی خۆیانه‌وه، هه‌روه‌ها بوونی ده‌قێك كه به ڕواڵه‌ت
واتایه‌كی خراپ بدات به ده‌سته‌وه به ته‌نها نابێته به‌ڵگه به‌ڵكو ئه‌بێت سه‌یر بكرێت
له چی سیاقێكدا وتراوه وبۆچی وتراوه. ئایا دروسته كه‌سێك بڵێت: قورئان پێمان ئه‌ڵێت:
"نزیك نوێژ مه‌كه‌ونه‌وه"؟ یان "وه‌یل بۆ نوێژ خوێنان"؟
پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه ئیسلامیه‌كان
كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن ئه‌و شتانه‌ی كه دراوه‌ته پاڵ هه‌ر لایه‌نێك نكۆڵی لێ بكه‌ن وڕایبگه‌یه‌نن
كه ئه‌و شته ڕاست نییه، هه‌روه‌ها پێویسته ده‌رگای گفتوگۆ بكه‌نه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای
ڕێز وبرایه‌تی گفتوگۆ بكرێت له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه له سه‌رچاوه‌ی هه‌ر كۆمه‌ڵێكدا
هاتووه نه‌وه‌ك گه‌ڕان به دوای ده‌قێكدا كه له كتێبێكی نه‌یارێكیدا هات بێت.. به‌مجۆره:
"ئه‌وه‌ی كه‌ف وكوڵه وبێسوود وبێ كه‌ڵكه ده‌ڕوات وده‌پووكێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی
كه سوود به‌خش وبه‌كه‌ڵكه بۆ خه‌ڵكی له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌ر ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه".
(الرعد: 18)
والحمد لله رب العالمين