بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
مه‌سیحییه‌کانی ئێستا ئه‌م ئایه‌ته به به‌ڵگه
ئه‌هێننه‌وه بۆ ڕاستێتی وده‌ستکاری نه‌کراوی کتێبه‌که‌ی خۆیان که ئه‌فه‌رموێت: {فَإِنْ
كُنْتَ فِي شَكٍّ مِمَّا أَنْزَلْنَا إِلَيْكَ فَاسْأَلِ الَّذِينَ يَقْرَءُونَ الْكِتَابَ
مِنْ قَبْلِكَ لَقَدْ جَاءَكَ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكَ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْمُمْتَرِينَ}
(سورة يونس: 95).
ئایه‌ته‌که وا ڕاڤه ده‌که‌ن که دوێندراو (مخاطب)
تێیدا مه‌به‌ست پێغه‌مبه‌ره (درودی خوای لێبێت)، هه‌روه‌ها وشه‌ی (الکتاب) مه‌به‌ست
پێی ته‌ورات وئینجیله. واتای ئایه‌ته‌که به‌مجۆره‌یه به بۆچوونی ئه‌وان: ئه‌ی موححه‌ممه‌د
ئه‌گه‌ر گومانت هه‌یه له‌و قورئانه‌ی بۆت دابه‌زیوه، ئه‌وا بچۆ بۆ لای یه‌هوود وگاوره‌کان
(أهل الكتاب) ئه‌وانه‌ی که له پێش تۆ ته‌ورات وئینجیلیان خوێندووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
دڵنیا بیت.
گومانی تێدا نییه له پووچی ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی
پێیگه‌یشتوون. ئایا ئه‌کرێت پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله عليه وسلم) گومانی بوو بێت له‌و
ئایه‌تانه‌ی بۆی دابه‌زیوه؟ وخاوه‌ن کتێبه‌کان گومانیان نه‌بووبێت له‌وه‌ی ئه‌م قورئانه
له‌لایه‌ن خواوه‌یه!!، ئه‌گونجێت پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بڕوات بۆ لایان تا
ئیمانی خۆی به‌هێز بکات به هۆی ڕاوێژ پێکردنيانه‌وه؟!
نه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) گومانی بووه،
نه خاوه‌ن کتێبه‌کان باوه‌ڕیان به قورئان بووه، که‌واته: چۆن خوا ئه‌و ئامۆژگارییه‌ی
ده‌کات؟!
پاشان کێ پێی وتن دوێندراو (المخاطب) مه‌به‌ست
پێی پێغه‌مبه‌ره؟ ئایا ناوی هاتووه له ئایه‌ته‌که‌دا؟
با ئایه‌تی پێش ئه‌م ئایه‌ته بخوێنینه‌وه، که
ئه‌م ئایه‌ته‌یه: {وَلَقَدْ بَوَّأْنَا بَنِي إِسْرَائِيلَ مُبَوَّأَ صِدْقٍ وَرَزَقْنَاهُمْ
مِنَ الطَّيِّبَاتِ فَمَا اخْتَلَفُوا حَتَّى جَاءَهُمُ الْعِلْمُ إِنَّ رَبَّكَ يَقْضِي
بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ} (يونس: 94).
واته: {نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان له جێگه‌یه‌کی خۆش
وچاکدا جێ‌نشین کرد، وڕزق وڕۆزی باشمان پێ به‌خشین... وه هیچ جیاوازی وناکۆکیه‌ك نه‌بوو
له‌نێوانیاندا تا زانستیان (قورئان) بۆ هات، خودا له ڕۆژی دواییدا حوکم ده‌کات له
نێوانیاندا له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که تیایاندا جیاواز بوون و له‌گه‌ڵ یه‌کتری تێکچوون}.
ئه‌م ئایه‌ته باسی ڕاجیایی نه‌وه‌ی ئیسڕائیل ده‌کات
کاتێک زانستی قورئانیان بۆ هات.. که‌واته، ئه‌و ئایه‌ته‌ی باسی ده‌که‌ن ڕووی له خاوه‌ن
کتێبه‌کان خۆیانه وپێیان ده‌ڵێت: ئه‌ی یه‌هودی ئه‌ی گاور ئه‌گه‌ر گومانت هه‌یه له‌م
قورئانه، پرسیار بکه له‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه، وپێش تۆ خوێندوویانه‌ته‌وه..
پرسیار بکه له‌و گۆڕانه‌ی که به‌سه‌ر ژیانیاندا هاتووه. ئه‌ی که‌سی بێ‌بڕوا هه‌ق هات،
به‌رده‌وام مه‌به له گومانه‌کانت.
{وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآَيَاتِ
اللَّهِ فَتَكُونَ مِنَ الْخَاسِرِينَ} (يونس: 96)
واته: {هه‌روه‌ها هه‌رگیز نه‌که‌یت بچیته ڕیزی
ئه‌وانه‌وه که فه‌رمایشته‌کانی خودا به درۆ ده‌زانن، ئینجا به‌هۆی ئه‌وه‌وه بچیته
ڕیزی زه‌ره‌رمه‌ندان و دین و دنیاشت له‌ده‌ست بچێت}.
ئه‌مه ئه‌و ئایه‌ته‌یه که ڕاسته‌وخۆ به‌دوای ئه‌و
ئایه‌ته‌دا هاتووه ودڵنیامان ده‌کاته‌وه ڕاڤه‌که‌ی ئێمه دروسته، بۆیه ئه‌بینين دووباره
ئایه‌ته‌کان ڕووی له‌و که‌سانه‌یه که باوه‌ڕیان به قورئان نییه، جا چ ئه‌وانه‌ی گومانیان
هه‌یه له قورئان یان به درۆی ده‌زانن، ئایا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌و که‌سانه
بووه _ په‌نا به خوا!_ که فه‌رمانی خوا به درۆده‌زانن؟
والحمد
لله ربِّ العالمين