پەڕەكان

أعلان الهيدر

Monday, July 24, 2017

الرئيسية گفتوگۆكردن لەگەڵ سەلەفیەكاندا سەرئێشەیە

گفتوگۆكردن لەگەڵ سەلەفیەكاندا سەرئێشەیە

كاتێك كەسێك برسی ئەبێت ئەڵێت: مردم! لەبرسا. یان كەسێك سەرمای ئەبێت ئەڵێت: مردم لەسەرما! یان ڕەقبوومەوە. یاخود كەسێك هەژار بێت ئەڵێن: فڵان كەس دەستكورتە! یاخود كەسێك بە كەسێكی تر ئەڵێت: تۆ لە دڵمدای!
ئەمانە وچەندەها وشەی تر بەكاردێنین لە زماندا هیچ كەس بە ڕواڵەتی وشەكان تێناگات وهیچ كەس ناڵێت: باشە ئەوە نیە زیندووی بۆ ئەڵێیت مردم! یاخود كە وترا: فڵان دەستی كورتە كەسێك نایات سەیری دەستەكانی بكات بزانێت درێژن یان كورت!! هەروەها هیچ كەسێكیش ناچێتە ناو دڵی كەسێكی ترەوە چونكە نە دڵ هێندە گەورەیە تا مرۆڤێكی تێبچێت نە مرۆڤیش هێندە بچوكە تا بچێتە ناو دڵەوە!!
لەوانەیە ئێستا خوێنەر بڵێت: باشە ئەم قسانە چ سوودێكی هەیە كە هەموومان ئەم شتانە ئەزانین؟!!
لە وەڵامدا ئەڵێين: ئەمە بۆ وەڵامدانەوەی برایانی سەلەفی وهاوبیرەكانیانە كە ئەڵێن: پێویستە وەسفی خوا بكەین؛ بەو جۆرەى كە خوا خۆی وەسفی خۆی كردووە، بەبێ تەئویل.
بەپێی قسەی ئەوان ئەبێت ڕواڵەتی وشەكان وەرگرین كەواتە واتای ئایەتەكە بە قسەی ئەوان بەم جۆرەی لێدێت: (خوایان لە بیركرد خواش ئەوانی لە بیركرد)، ئایا ئێستا ئەتوانن پێمان بڵێن: ئایا خوا شتی لە بیردەچێت؟!!! یاخود ئەتوانن بڵێن (نسیان = لەبیرچوونەوە).
هەروەها لە فەرموودەیەكی قودسیدا وشەی (هرولة) دراوەتە پاڵ خوای گەورە، (هرولة: بریتیە لە ڕۆیشتنێكی مامناوەند لە نێوان ڕاكردن وڕۆیشتن)، ئایا پێتانوایە خوا (هرولة)ی هەیە ویەكێكە لە سیفاتەكانی؟؟!!
 كەواتە؛ پێویستە تەئویل بكەین. تەئویلیش بە واتای تەفسیرە. وە تەفسیریش پێویستە لەسە تێگەیشتنی قسەكەر وسیاقی قسەكەی بنیات بنرێت، وە تا چ ڕادەیەك ڕەوانبێژی وخوازە (مەجاز) وموبالەغەی بەكارهێناوە؛ هەربۆیە بە هیچ شێوەیەك ناكرێت تەئویل پشتگوێ‌ بخرێت.
ئەو نموونانەی سەرەوە هیچ جیاوازیان نیە لەگەڵ ئەم فەرموودەیەی خوای گەورەدا كە ئەفەرموێت: (ذلك الفضل بيد الله) واتە: "بەخشش وڕەحمەت تەنها بە دەستی خوایە" (تەفسیری ئاسان)
ئایا هیچ كەس ئەڵێت: خوای گەورە دەستی هەیە وبەدەستی دەبەخشێت؟!!! یاخود لە ئایەتێكی تردا ئەفەرموێت: (بل یداه مبسوطتان)، هەروەها ئەفەرموێت: (والسما‌ء بنیناها بأید وإنا لموسعون) ئایا خوای گەورە دەستێكی هەیە یاخود دووان یان كۆمەڵێك دەست؟!!!
ئەم گفتوگۆیە بۆ ئەو كەسانەیە كە سوورن لەسەر ئەوەی خوای پەروەردگار دەست وچاوی هەیە!! ئەپرسین: خوای گەورە بە موسای فەرموو (ولتُصنع علی عینِی) واتە: "لە پێش چاومدا گەورە بكرێیت وپەروەردە بكرێیت"، كەواتە بە پێی ئایەتەكە خوای گەورە باسی یەك چاوی كردووە بۆ دوو چاو یان كۆمەڵە چاوێك نەبوو؟ هەروەك چۆن بۆ پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ئەفەرموێت (فإنك بأعیننا) بەپێی تێڕوانینی سەلەفیەكان كەواتە ئەبێت پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) لە چاوەكانی خوای گەورەدا بێت!!!! پەنا بە خوا لەم بۆچوونە!!
هەروەها خوای گەورە ئەفەرموێت: (كلُّ مَن ععليها فانٍ(*) ويبقى وجه رَبِّكَ ذو الجلال والإكرام)
واتە: "هەموو ئەو كەسانەی لەسەر ڕووی زەوین، هەر هەمووی فەوتاو وتیاچووە دەبێت بمرن(*) تەنها زاتی (وجه) پەروەردگاری خاوەن بڵندی وڕێزداری تۆیە كە دەمێنێتەوە". (ئاسان)
وشەی (وجه) بەواتای (ڕوخسار یاخود دەموچاو) دێت، ئەكرێت پێمان بڵێن خوا دەستی لەناو ئەچێت وتەنها (وجه)ی ئەمێنێتەوە؟؟!!! یاخود ئایەتەكە تەئویل دەكەن؟؟
وآخر دعوانا أن الحمد لله رب السماوات العُلى

تایبەت

مەسیحی ناسیرەیی (عليه السلام) لە هيندستان

لەم لینکەوە کتێبەکە دابگرە: https://www.ahmadiyya-islam.org/krd/books/%d9%85%db%95%d8%b3%db%8c%d8%ad%db%8c-%d9%86%d8%a7%d8%b3%db%8c%d8%b1%db...

Powered by Blogger.